تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



عاستەم
ئاستەم، حاستەم، زۆرکەم، ئەسپایی، سووک. سەخت، دژوار، بەم و واتایەش، هەر وەک سەرەوه کرک دەکرێ.
عاسمان
عاشق بەند
خشڵێکی ئافرەتانه هەموو سینگ دادەپۆشێ و به قولاپی له هەردووک شانی قایم دەکرێ هەمووی زنجیری زێڕە و پووڵەکەی زێڕیشی پێوەیه.
عامبازبوون
ناو قەدبوون، ئابازه و و لەئامێزەوەیه.
عاملاندن
بەخێو کردن، پەروەرەکردن، لەبنەڕەتدا حاملاندنه.
عان
ئان ڕاستتره، حان، دەم، کات، حەل.
عاپا
عەبا، کومسرهـ ، کوومزرهـ ، هەورانی، عابا ئارەوییه، کوردی له جیاتی وی قاپووت و فەرەجی و پاڵتۆی هەیه.
عایلەمەن
تووخۆر، کوللەخۆر، عەینەمەل، لە بنچێنەدا: ئایلەمەل یا حایلەمەل یان ها یلەمەله.
عاینەمەل
بڕوانه: عەینەمەل.
باعاندن
بێ ئار(بێعار)
بێ شەرم، ڕووداماڵراو._ی، بێعاری: بێ شەرمی، ڕووداماڵراوی
بەردەعازەبە
بەردێکی قورسە، کوڕانی هەرزەکار بە بەرزکردنەوەی وی هێزی خۆیان تاقی دەکەنەوە
سۆعانا
ئێلێکی کوردی یەزیدین کەوتوونەتەژێری ئاموودێ.
سەعات
کاتژمیر،ماوەی 60 خولەکە،مرازێکە کۆک دەکرێ وکاردەکات وکات نیشاندەدا، کات،دەم.
گوڵەسەعات
گوڵێکی سپی وشین و بێ بۆنە ٬ (کۆ.) گوڵە دەرزیلە.
دۆعا
نزا،نزوولە. ئەفسوون، جادوو،نشتوو
عەعا
زاراوەی منداڵانه پێش زمانگرتنیان بە (گوو) ی دەڵێن.