تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قامیشە
(خۆ.): قڕقڕۆچکەی گەروویە
قرشە
(دزە.):دەغڵێکی ووشکە جا بە پێوە بێ یا دروابێتەوە٬ کرشه٬ لە هەندێک شووێنیشدا دەغڵێکی درواوە لە شووێنێکیدا بۆ کوتانێ کۆ کرابێتەوە ٬ (کە.):قرچه٬ کرشە
قوڕەبەشە
کوڕبەشە٬ داعبایەکە
قوڵتەشە
(ئەردە.): قوڵتەش. –ی: بێ شەرمی٬ ڕووداماڵراوی
قۆزەڕەشە
قۆشە
دراوێکی کەم نرخی ئێرانیه٬ گێژ خوواردنی مووی نێوچاوانی ئەسپ و ماین٬ جاگۆیا٬ کەئەو مووە لەیەک لاوەبوو باشە و ئەگەر لە دوو لاوە بوو شوومە پێی دەڵێن: (ئەردە.): جووت قۆشە. شووم٬ بەدوودم٬ مەیشووم٬ نیشانه٬ ئامانج
قەرقەشە
(ئەردە.): گێچەڵ٬ تەشقەڵە٬ شڵتاخ٬ دەبە٬ حولەسێ
قەرەبەشە
جوورە مراویێکە
قەشە
کەشە٬ کەشیش٬ پێشەواو٬ زانای ئایینی فەلەو دیانانە
قەلنۆشە
تۆوی کەنگرییە بە خووێ وە دەبرژێ و دەخورێ
قەڵەڕەشە
قرک٬ قەڵا٬ قاڵاو٬ قەل٬ ڕەشەداڵ٬ باڵندەیێکی گەورەی ڕەشی دەشتێیە
لاشە
(باک.): جەندەک
لاڕەشە
دەردێکی پیسی مرۆ و ماڵاتە لایەکی ڕەش ڕەش هەڵدەگێڕێ و بێ دەرمانە
لووشە
(ڕەوا.خۆ.):لیشمه٬ (باد.):لووشک٬ چڵە گیایەکە وەکوو سێ پەلکە وایە لەبنەوە وە پیوازی دەچێ مەیلەو سوورە نێزیکی ئەژنۆیێک بڵندەو لەسەریەوە50-60 گوڵێکی گچکەی وورد وەکوو دەسکە گوڵی دەردەکات٬ سوورێکی سپی پاتە لە دۆکوڵیویی دەکەن. (کە.):گریان
لەخشە
خەریته٬ پلان
لەم ئیشە
(هەورا.): زگ ئێشە
لەواشە
(سن.):کولێرە لە شەکروشیرە. (هەورا.): قاپی پەل. لەنگەری. (باک.): نەرم٬ ملایم
ماشە
(موک.):مقاش٬ پەنگرگر٬ پەلگرک٬ (باک.): پەلگر٬ (خۆ.)پەنگرکێش٬ مەقەش٬ کڵافه٬ گاسک٬ (باد.):گازک٬ (باد.):بڤە٬ سیپەڵان: لەنێو یا لە کەنار چۆماندا بە تانۆک و ئیدیی چتێکی دروست دەکەن ماسی دەچێتە نێو و دەیگرن. بە-گرتن: چمک دان. –ی تفەنگێ: مەقەنەزمە.-ی ئاوریشمی:چەکە
مانگادۆشە
گادۆشه٬ ئەو بادییە کە مانگای تێدا دەدۆشرێ
مریشکەڕەشە
(بابا.): باڵندەیەکە لە ڕیشۆڵە گەورەترە