تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاشەوپاش
پشتاوپشت، (باک) پاکبۆکی. (ڕەوا) تەس._کشانەوە: تەسکردنەوە، پاشبۆکێ کشاندن، پشتاوپشت کشانەوە
پاشەوین
پاشین، هەرەدوا
پاشەوە
لەپشتەوە، لەپاشەوە، (شوا) دیاوە
پاشەڕنە
پاشەڕۆژ
پاشەڕۆژبین
چەگناس._ی: چەگناسی
پاشەک
پاشەکشە
پاشەکەفت
پاشەکەوت
وەرام، نەکەپووز، ماڵداری، ئابۆری، چتێکە گلدرابێتەوە بۆ دووایەو بۆ کاتی تەنگانەو پێداویست. نیاتە، نووتە، پەسەناز._کردن: گلدانەوە، دەست پێوەگرتن. پاشڕۆژی کردن._ی: دەست پێوەگرتن، پاشەکەوت کردن
پاشەڵ
پاشڵ، داوێنی پشتەوە
پاشەڵپییس
کەسێکە داوێنی پشتەوەی پیسبێ. بەدناو، گومان لێکراو._ی: بەدناوی، گومان لێ کراوی
پرووشەپرووش
تووکەتووک، پرووک
پرووشەکردن
ووردەووردە بارینی بەفر. کەمکەمە خواردنی منداڵی ساواو یا نەخۆشێکی کە دەمێ بێ خوواردنی نەخوواردبێ
پشەپش
دەنگێکە پشیلەی پێ بانگ دەکرێ
پووشەسوورە(دزە)
کەرخنکێنە، جوورە گیایەکە
پووشەن(شوا)
پووشەڵان
جێگایەکە پووشی زۆر بێ
پڕشەنگ
(موکهەورا) زۆر شۆخ، زۆر شەنگ. چریسکە، (دەر) پشک، (بابا) پڕشنگ، پزوسک، پزووسکە، پڕشە. جیلو و تیشکی ڕۆژییە. پڕیشکی ئاو یا ئاووری