تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەرت
پەیمان، بەن و بە سوباتی. مەرج، گرێو، فتور.
شەرخە
شەرداندن (باک.)
شەردین (باک.)
دابێژران.
شەرشووب
گوڵنگە لە زێڕ و زێو دروستدەکرێ ژنان بەسەر کەزی خۆیانەوە دادەکەن.
شەرق (فە.)
شەرقتاندن
لێکردنەوەی چتیک لە شووێنی خۆی.
شەرقێن (باک.)
تەقە، ڕەقە. دەنگی وێک کەوتنی دووچتانە.
شەرقەشەرق (باک.)
دەنگی لقی دارانە.
شەرم
شوورەیی، ئابڕوو، ئاوڕوو، کەم ڕوویی، (باک.) فەهێت، پۆت. چاوەڕوو. فەدی، فهێت. بە ـ داخستن: پۆتخستن. بە ـ: پەردەنشین، بە شێواز، کەم ڕوو، شەرمێوون، ئابڕوودار، گرانڕوو، ئاڤڕوودار، شەرمدار، شەرمەندە. ـ داکەوتن: پۆت کەوتن. بێ شەرم: ڕووقایم، ڕووسەخت. حەیتە، زڕزۆپ، باتیزۆ، ڕووڕەش، بێ چاوەروو، چوختی، چەختی (باک.) بەقلیسۆک، (هەو.) شەپاڵ، بەینەشە، ڕیسوا، قاڵ، بێ فەهێت، شازدە هەناسە، جەربەزە، قەڵتەبان، کەولی. بێ ـ‌ ی: بێ ئابڕوویی، پەستی، سووکی، حیزی، شیرەت، نخایی. ـ نەکردن: ڕووهێنان، ڕوو هەڵاوێژتن.
شەرم شکان
لە ڕووهەڵاتن.
شەرمخاندن
(باک.) (بشەرمخینە) . خواردن، ڕەنین، داڕووشاندن.
شەرمخین (باک.)
شەرمدار
شەرمن، باشەرم، شەرمێوون. ـ ی: شەرمنی.
شەرمسار (ئەردە.)
شەرمەسار. ـ ی: شەمەساری.
شەرمن
شەرمێوون، بێ ڕوو، کەسێکە پەشەرم بێ، شەرمندە. ـ ی: شەرمێوونی، بێ ڕووی.
شەرمندە
شەرمەنە، شەرمن. ـ یی: شەرمێوونی.
شەرمکردن
(خانە.) ڕووکردن. ڕوونەهاتن، لە ڕووهەڵنەهاتن.