تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەڵغەم
شەڵوار
(موک.) دەرپێی ژنار، شەڵّوواڵ. (ڕەوا. ، هەر. ، کە. ، هەو. ، دەر.) پانتۆڵ.
شەڵواربەکۆڵ
ئاڵەکۆکە ڕیخنه، شەلواربەکۆڵ. (هەورا.) شەلەمه. گیایەکه وەتۆڵکەی دەچی بۆ لابردنی گرفت دەرمانێکی زۆر باشه. بنی سەلکه وەکوو گێزەرییه هەر کەسێ بخوا ڕەوانی دەکا و کرمیش دەکوژێ.
شەڵواڵ (کە.)
شەی
شەیبووک (باک.)
نەمامی یەکساڵانەیە.
شەیتان
هێزێکی خراپە لە ئادەمیزاددا بیری خراپی بە دڵ دادەهێنێ. دێو، درنج، چەتوون. مرۆڤی خراو.
شەیتان ئاووس
گیسکی دوو بەهارە کە زگی پڕببێ. مێینەێ کە وا بزانێ ئاوسە و ئاوسیش نەبێ.
شەیتان لغاو
شەیتان پێ پێکەنین
مەبەس لە خۆ ناسینی کچ و کو«ڕە لەتافی لاویدا.
شەیتان پەرست
شیدا یەزەکی، شەیتان پەرس، داسنی. ـ ی: شەیتان پەرسی، داسنێتی، ئەو یەزیدیانەن، کە ڕێگای پێشوویان لێ گۆڕابێ شەیتانیان لەداخی موسڵمانان خۆش بووێ.
شەیتانۆکە
قاقلۆکەشەیتان، قاقلەجنۆکە، ـ ی نیوگڵی، قەپووچکە، قەپووشکه، چتێکه لە کوژەکە کەرانە دەچێ و کرمیش تێدایە.
شەیتانی
دووزمانی، ئاپتەری، دەستبڕی. جووره دروومانێکه.
شەیتانی بوون
شەیدا
سەوداسەر، گراو، واڵە، واڵەمەن. کەسێکە لەبەر زۆر خۆشەویستی چتێکا شێت بووبێ. دێو، پەریڕەشک، (باک.) ئاپتەر شەیدان، شێفتە سەرگەردان. بەرمێرگ، شەیتان.
شەیدانک (باک.)
شەیدایی
شەیدەست
شەیپوور
شێپوور، کەڕەنا، پارچەیەکە لە کەرەستەی مۆزیقه.
شەیپوورچی
سیپورچی، کەسێکه سێپووری لێبدات.