تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەڕکردن
شەڕەڤانی، شەڕەوانی. لهەڤکەتن. بەرزاندن، (باک.) پەرەچەنگێ کرن.
شەڕکەر
جەنگاوەر، شەڕۆکەر، شڕەڤان، بجەنگ، شەڕۆک.
شەڕگە
(هەورا.) جەنگگا، جێگەی شەڕ، کووشەنگە.
شەڕگەهـ
(ئامێ.) کات، جەنگە. ـ اگەرمێ: جەنگەی گەرمایە.
شەڕۆکەر (باک.)
شەڕی ناوخۆیی
شەرێکە لە نێو خێزانێک یا ئێلێک یان نەتەوەیەکیدا ڕووبدات.
شەڕە تفنەنگ
شەڕە تۆپ
دوو چینی نەیاری یەکتری لەکاتی شەڕێدا تۆپان پێکەوە دەنێن. گەمەیەکە بە تۆپی لە یەکتری دەدەن.
شەڕە تۆپەڵ
جوورە گەمەیەکە تۆپەڵە بەفری پێکدادەدەن.
شەڕە جنێو
جنێو پیکدان.
شەڕە شوق
شەڕە قۆچ.
شەڕە شەق
زرمەلێی چەند کەسێک.
شەڕە گەڕەک
شەڕکردنی منداڵی دوو گەڕەکان لەگەڵ یەکتری.
شەڕەدەمانچە
دەمانچە پێکەوەنان، بە دەمانچان شەڕ پێکەوەکردن.
شەڕەدەنووک
مەبەس لەو ووردە جنێوانەیە، کە دوو کەس یا چەند کەس بە یەکتری دەدەن هەر لە پاڵەوە. بووک و خەسوو هەمیشە شەڕە دەنوو کیانە.
شەڕەسەگ
شەڕ کردنی سەگان پێکەوە یا تێکبەردانیان.
شەڕەشاخ
قۆچانێ، قۆچقۆچانێ.
شەڕەقۆچ
شەڕەقۆچانێ
شەڕکردنی دوو گیاندار بە سەر.
شەڕەقۆچەقانی