تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەپەشەپ (دزه.)
قسەیەکە هەر منگەمنگی لێوەبێ. شڵپەشڵپ، خشەخش، دەنگی دروداوێنی شۆڕ، کە تەڕبوونی و له ‌زەوی بخشێ، شەپشەپان.
شەپەلووح
دارێکی گەرمێنێیە بەرێکی دەگرێ وەک هەنجیر و دەخورێ و لکە گەورەکانی وەک شووتی توولە دەهاوێ.
شەپەڕ
شاپەڕ، باڵی پەڕەوور و فروسکە و ئیتر.
شەپەڵاخە
(هەورا.) پژمله. (کۆ.) تۆقات. (دەر.) تۆقە. (کە.) شەقەزلله، شەپاڵمە. ـ لێدان.
شەپەڵۆخ
گیانداری چاوبرسی، زۆر خۆر.
شەڕ
گۆنگەڵ، لەج، (هەورا.) جەنگ، (باک.) کۆماند، پیلە، رەزم، (هەورا.) پەرەچەنگ، پەرەچەنگی، کێشە، نەبەرد، گەڕ، (باک.) بناڤێ، شیڕ. بە ـ هاتن. بە ـ دان: لێک ئێخستن.
شەڕ بەرپاکردن
شەڕ هەڵاییساندن.
شەڕ فرۆشتن
مەبەس لە بیانوو گرتنە بە یەکێکی بۆ ئەوەی، کە بە گژی دابێت، شەڕفرۆشتن.
شەڕ هەڵاییساندن
شەڕاب (باک.)
شەڕابی
چتێکە ڕەنگی وەڕەنگی ـ ی بچێ.
شەڕاشۆ (ئەردە.)
شاراشۆ، کوڵەوەیولە، وەیخڕ، ئاگری بنکایە. پێکوڵچێن.
شەڕانی
شەڕاژۆ
سەرکردەی جەنگ.
شەڕاژۆیی
سەرکردایەتی جەنگ.
شەڕبەشاڕان
شەڕفڕوش، سەربەگۆنگەڵ.
شەڕخوواز
شەڕخڕ
پارێزەر. ـ ی: پارێزەری، شەڕکڕی.
شەڕدار
شەڕفرۆتن