تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەپڵتە
شاپڵیتە، پڵیتەی ئاوراوی.
شەپڵی شۆپان
شەپڵی شۆپێن.
شەپڵی شۆپێن
گەمە بە سێو یا بە چتێکە وەکوو توپێ کردن لە حەوادا.
شەپڵی شەپان (ئەردە.)
شەپڵە لێدراو
لە گۆ کەو توو، بۆ ئەندامێک بە کاردەبرێ، کە بێ هەست بوونێ و لەکار کەوتبێ.
شەپڵە (هەورا. ، موک.)
دەردێکە لە هەر پەل و ئەندامێکی مرۆی بدات بێ هەستی دەکات و لەکار دەکەوێ.
شەپڵەقوونە
جوورە گەمەیەکە.
شەپۆتە
دەفەی جۆڵا.
شەپۆل
پێل، (باک. ، باد.) پێلچۆک. (باک.) بەیار، سیپەل. لیپە، لیپاو. تەکاندنی ئاوە بەهۆی چتێکەوە. ـ لێدان: پێلپێلووک، چکوورین. (کۆ.) مەکووک، مرازێکی جۆڵاییە. (باک.) چاپلووس، مرایی.
شەپۆلدار
لوولە پەڕ. ـ ی: لوولەداری.
شەپۆلدان
کۆنگرەکردنی ئاو، قونگرەکردنی ئاو. لیپەدان، شڵپاوکردن.
شەپۆپان
پەشۆکان، شێوان، تێکچوونی کاروبار.
شەپۆپە (کو.)
شەی جۆڵایانه، مەکووک، مرازێکە لە کەرەسەی جۆڵایاندا.
شەپۆڕ
شیوەن، شین، شیوەنی تێکڕاییه بە کوڵ.
شەپۆکان
شەپۆکیان
شەپۆکان، پەشۆکان، شپرزیان.
شەپە (باک.)
کۆمای بەفرییە.
شەپەرزە (باک.)
شەپەرزەیی (باک.)
شەپەزللە