تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەپازللە
شەپالوخ (خۆ. ،باڵە.)
وەروەرەی بەفرماڵینێ.
شەپان (خۆ.)
شەپاندن (خۆ.)
شەپاڵ
وەکوو سەگی، بێ شەرم، ئاوڕووتکاو.
شەپاڵمە (کە.)
شەپەڵاخ، چەپۆک، شەپاڵە.
شەپاڵە
بەلەپی دەست لە کەشی کەسێکی تر دان، شەپەڵاغە، زلله، چەپاڵە.
شەپاڵەلێدان
زلله لێدان.
شەپشەپان (ئەردە.)
شەپڵی شۆپێن. بەدەستی بە سێو و تۆپی لاستیک یا چتێکی تر لە هەودا گەمە کردن.
شەپقە
شەپکە، کڵاوێکی لێواردار و زله و نسێی لەسەر دەم و چاو دەکات.
شەپلیک
شەپک. ئێسکی پشتەوەی شانییە. (هەورا.) باڵەکە.
شەپڕیو
مەردو شەپ و شۆڕ.
شەپڕێو (موک.)
شەپڕێوی (موک.)
شەپڕەوی
چەپڕەوی.
شەپک
چۆغە. شاڵ و شەپک. پێل شەپیلک. تەختەی ئێسکی هەرەگەورەی شانییە. تەختەی جۆڵایی.
شەپکە
شەپقە. ـ ی بە گەڕ: شەپکەی بەدەورە. ئەو دارەیە، کە دوو سێ دار یا تەختان پێکەوە بنووسێنێ وەکوو ـ ی دەرکان، (هەورا.) پشتە. یەکێکە لە مرازەکانی کەرەستەی جۆڵایی. داو، تەپکە.
شەپڵاخ
شەپەڵاخ.