تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەت
چۆم، ڕووبار، چەم، ڕۆخانه. (کە.) دەنگ. (ڕەوا. ، سۆرا.) خووار، چەوت، لار.
شەت و پەت
شەت و کوت
شەتاو
قوڕاو، لێڵاو، دۆڵ. زێ، چۆمی زۆر گەورە. ئاوی سارد بەژێر زگ و گەڵ و گونی ووڵاخی بەرزەدا کردن لەکاتی گەرمایەدا. کە. داسێکی چکۆڵەیە کەوەری پێ دەدروێتەوە بەڵام دمی لە دەرەوەیە بە واژی داسی.
شەتحۆ
بڕوانه، شلەپەتە.
شەترنج
شەترەنج، سەترەنج، شەشڕەنگ، گەمەیەکی دیار و ناسراوە لەپێشدا نێوی شەشڕەنگ بووە، کە بە تیپی ئارەوی نووسراوە بۆتە شەترەنج لە لای ڕاستەوە: شا، فەرزین (وەزیر.)، فیل، ئەسپ، ڕوخ، پیادە.
شەترەنج
شەتوور(باد.)
شەتڵ
(خۆ.) شتل. ئەشتر، سەوزایێکە لە شووێنی خۆی هەڵکەنرابێ بەڕیشەوە بۆ چەقاندنەوەی لە شووێنێکی تردا. ـ چەقاندن: بریتییە لە تۆوێکی لە جێگایەکی تایبەتیدا بچێنرێت لە پاش بەرزبوونەوەی بە ڕیشەوە هەڵدەکەنرێت لە جێگایەکی ئامادەکراوی تردا وەکوو گۆل، دێراو دەچەقێنرێت.
شەتڵجاڕ
شەتڵگا، جێگایەکە شەتڵی ڵی بچەقێنرێ.
شەتڵگا
دووکانی شەتڵ، باخڵە. (ئەردە.) تۆمەدانە.
شەتڵی ئاوێ
لە ئاو هەڵکێشران.
شەتڵەجاڕ
شەتەن (ئەردە.)
تەناف، گووریس.
شەتەندان (ئەردە.)
شەتەڕە
شەتەک
قایم. ـ دان: قایمکردن.
شەتەکدان
قایمکردن، پێچانەوە و بەستنی چتێک بە توندی.
شەتەڵی(ئەردە.)
شەحە
کورتکراوەوەی ناوی (شا محمەمەد) ه، ناوی پیاوانە.