تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەبکان (باک.)
ئێشان،ژانکردن (بشەبکە).
شەبکاندن (باک.)
ئێشاندن، ژان پێکردن لەبەر نەخۆشی یا ماندووێتی. بشەبکینە.
شەبکین (باک.)
شەبۆت (باک.)
جوورە ماسییەکە.
شەبیک (باک.)
نەقیزەی ووڵاخ لێخوڕینێیە.
شەبیکین (باک.)
ڕەقێتە، ڕەقیتە.
شەبەش (باک.)
شەبەق
تروسکە، ڕووناکی، ڕەمی، ڕووناکی قەراخ ئاسمان لە بەیانیدا. (روژ.) بریق و باقی ڕووناکی. کونی گەورەیە لە دیوار و پۆشتەمەنیدا.
شەبەق تێبوون
شەبەق تێکەوتن
شەبەق شەبەق بوون
کونکون بوونی دیوار و کاڵا بەفراوانی و زلی.
شەبەقدار
شەبەقدان
ڕووناک بوونەوەی قەراخی ئاسمانە لە بەیانیدا.
شەبەندەبەڕۆژ (بابا.)
کۆلکەزێرینە. جوورە خامەکێکی زۆر جووانە بە گەلێ ڕەنگ دەنووێنێ.
شەبەنگە (که.)
شەوگار، شەوانە. (موک.) شووێنی ئاژاڵانە لە شەوێدا.
شەبەنگەڕۆژ (بابا.)
شەبەک (باک.)
ئێخە. (باک.) تۆڕی ماسی گرتنێیە. تیرەیێکی کوردە لە کەنار موسڵ و کەرکووکێن.
شەبەکەی چاو
شەبەیخوون
هێرش و پەلاماردانی شەوێیە بۆ سەر دوژمنان، چەپخوون، شەونخوون، شەویەڵغار.