تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەفتوول
خووار، زەوی درێژکار و سووچەکانی ڕێک نەبێ. خووارایی رێگایان، گەوە. دروومانی مارپێچ.
شەفتۆر (ئەرده.)
شەفتێ (باک.)
شەفشە
شەفقە (باک.)
شەفەلاح
شێفەلە، شەفەلە.
شەفەلە (کەبەر)
شێفەلەتە، گیایەکە لەگەڵ سیری جووان دەکوترێ و لەسەر شووێنی بادرای دادەنرێ، ئەم گیایەکە پتر لە کاولاندا و لە چۆلی بێ ئاودا شین دەبێ بەرەکەی بەقەد سێوێکی دەبێ، کە بەرەکەی پشکووت زەنگەسووره و چتی وای لەسەر هەڵدەنیشێ و دەیخۆن شیرینە و شیرەی هەیە. ئەگەر ڕەگەکەی بکوڵێنرێ و دۆشاوەکەی بە جێگای باداری بدرێ یەکایەکە. دەڵێن، کە ساقەتەکەی ووشک بێ دەبێتەوە دار.
شەق
دەفەی جۆڵا. (هەورا.) پێن. زیتک، شاپ، شەپ. ـ لێدان: بەپشتی پێ لە قون یا جێگایەکی کەسێکیدان، شەپ لێدان، تێهەڵدان نەژاکاو، نەگەچراو، گوڵ و کاڵای نەژاکاو. لەت، دوو پارچه، تەق، قەد. ـ بوون: پچەڕان، قڵیش. ـ کردن: لەتکردن، قەڵەشتن، تەق کردن. (ئەرده.) سەرەمەرگ، نزیکی مەرگ، نزیکی مردن. (خۆ.) زلله، شەقەزلله. (باک.) شەقشەق ئەو دەنگە لە گەلێک چتان دێ: بووه شەقشەقەی ددانی بارامی، بووبە ـ لنگی وی و وە بە ئاوەزنگیانیدا، ـ تفەنگان. (باک.) دارشەق، دارێکە مرۆی یەکلاق و پا شەڵی پێ دەڕوات. چەو تەکی مێو. بە پشتی پێی ڕووت یا لە قۆندرەدا تێهەڵدان.
شەق بردن
تەقین، تەقبردن. قەڵشین، قەڵشان. درزێکی گەورە تێبوون. هەڵپچڕان، درزبردنیر چت.
شەق و شڕ
چتی شڕی لەق بوو، دراو، دریاگ، داوەشیاگ.
شەق و شۆق
لەقو لۆق. وه ـ خستن: لەق و لۆق کردن. دەنگی لێدانێیه. چتی شەق و شڕ. تراق و ترووق.
شەق و شەق (ئەرده.)
شەڕەشەق، شەڕەشەق، شەقشەقێن، شەقشەقان، شەقواشەق.
شەق و ماق
کارەسات، گێچەڵ، ڕووشه.
شەق و هۆڕ
شەقشەقش زۆر.
شەق واشەق (ئەرده.)
شەقار
شەقارشەقار
قەڵەشت قەڵەشت، قڵیش قڵیش، چتی زەنگ زەنگ، هەرال هەرال، ووردخاش، (ئەرده.) ووردوخان.