تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەی
تەنافی شەیتانی(ئەردە)
مەچیرشەیتان. مەچیر ڕۆجیار، داوێکە باریک وەکوو هی تەونی جاڵجاڵووکە لە کاتی گەرمایەدا لە حەوا پەیدا دەبێ
شەیبووک (باک.)
نەمامی یەکساڵانەیە.
شەیتان
هێزێکی خراپە لە ئادەمیزاددا بیری خراپی بە دڵ دادەهێنێ. دێو، درنج، چەتوون. مرۆڤی خراو.
شەیتان ئاووس
گیسکی دوو بەهارە کە زگی پڕببێ. مێینەێ کە وا بزانێ ئاوسە و ئاوسیش نەبێ.
شەیتان لغاو
شەیتان پێ پێکەنین
مەبەس لە خۆ ناسینی کچ و کو«ڕە لەتافی لاویدا.
شەیتان پەرست
شیدا یەزەکی، شەیتان پەرس، داسنی. ـ ی: شەیتان پەرسی، داسنێتی، ئەو یەزیدیانەن، کە ڕێگای پێشوویان لێ گۆڕابێ شەیتانیان لەداخی موسڵمانان خۆش بووێ.
شەیتانۆکە
قاقلۆکەشەیتان، قاقلەجنۆکە، ـ ی نیوگڵی، قەپووچکە، قەپووشکه، چتێکه لە کوژەکە کەرانە دەچێ و کرمیش تێدایە.
شەیتانی
دووزمانی، ئاپتەری، دەستبڕی. جووره دروومانێکه.
شەیتانی بوون
شەیدا
سەوداسەر، گراو، واڵە، واڵەمەن. کەسێکە لەبەر زۆر خۆشەویستی چتێکا شێت بووبێ. دێو، پەریڕەشک، (باک.) ئاپتەر شەیدان، شێفتە سەرگەردان. بەرمێرگ، شەیتان.
شەیدانک (باک.)
شەیدایی
شەیدەست
شەیپوور
شێپوور، کەڕەنا، پارچەیەکە لە کەرەستەی مۆزیقه.
شەیپوورچی
سیپورچی، کەسێکه سێپووری لێبدات.
بنەوشەیی
شووشەیی
قاقلۆکەشەیتان
(باد.):شەیتانۆکە
قەشەیەتی
هەمیشەیی
نەمر٬ جاویدان٬ بەردەوام.
هەڵەشەیی
خێرایی٬ شڵەژاوی٬ کووێرانە٬ بەهاش و هوش٬ هەراوهۆریا.
وەنەوشەیی
ڕەنگی وەنەوشەیی٬ بنەفشەیی. (باک.): بنەفشین
پێنج گۆشەیی
ئەو شێوە ئەندازەییەیە، کە پێنج لاو پێنج گۆشەی هەیە
چارگۆشەیی
شێوەی چوارگۆشەیی
چووارگۆشەیی
چووارگۆشە، هەموو لایەک، پێشەو پاش و ڕاست و چەپی هەموو چتێک، دووباد، چووارلانە
کاغەزی شووشەیی
قاقەزی ڕەوشەن
یەشەیەش.
بۆڕاگرتن و ئاژۆتنی بزنان بەکار دەبرێ.