تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەڕە تۆپ
دوو چینی نەیاری یەکتری لەکاتی شەڕێدا تۆپان پێکەوە دەنێن. گەمەیەکە بە تۆپی لە یەکتری دەدەن.
شەڕە تۆپەڵ
جوورە گەمەیەکە تۆپەڵە بەفری پێکدادەدەن.
شەڕە جنێو
جنێو پیکدان.
شەڕە شوق
شەڕە قۆچ.
شەڕە شەق
زرمەلێی چەند کەسێک.
شەڕە گەڕەک
شەڕکردنی منداڵی دوو گەڕەکان لەگەڵ یەکتری.
شەڕەدەمانچە
دەمانچە پێکەوەنان، بە دەمانچان شەڕ پێکەوەکردن.
شەڕەدەنووک
مەبەس لەو ووردە جنێوانەیە، کە دوو کەس یا چەند کەس بە یەکتری دەدەن هەر لە پاڵەوە. بووک و خەسوو هەمیشە شەڕە دەنوو کیانە.
شەڕەسەگ
شەڕ کردنی سەگان پێکەوە یا تێکبەردانیان.
شەڕەشاخ
قۆچانێ، قۆچقۆچانێ.
شەڕەقۆچ
شەڕ کردنی دو گیاندار بە سەر.
شەڕەقۆچانێ
شەڕکردنی دوو گیاندار بە سەر.
شەڕەقۆچەقانی
شەڕەنگێز
شەڕ هەڵا ییسێن.
شەڕەنێزە
بە نێزە بەگژ یەکتریدا هاتن.
شەڕەڤان
شەڕەوان، جەنگاوەر. ـ ی: شەڕەوانی، شەڕکردن.
شەڕەک (گەر.)
گوریسی ڕەشماڵانە.
بیاوەشەڕە(هەورا)
ڕاخستنی بەڕەو مافوورە
تۆپەڵەشەڕێ
شەڕە تۆپەڵ، شەڕە تۆپی بەفرو ئیتر
وزەشەڕە
(هەورا.): داخستن٬ خستنەخوارەوەی مرۆ و ماڵاتان و بەرد و ئی دیکە
پاشەڕنە
پاشەڕۆژ
پاشەڕۆژبین
چەگناس._ی: چەگناسی
ڕەشەڕاو
ڕاوی بێ ڕێ و جێ، به ناڕێکی له شووێن ڕاوگەران، ڕاوکردن له شووێنێکیدا، که بەفری کەمبێ و زۆرترینی ڕەشانگ بێ. ڕاوێکه کارەساتی شوومی تێدا ڕووبدات و یان ڕاوکردنەکه ئەنجامێکی وای نەبێ، که نێچیری تێدا بگیرێ
ڕەشەڕشاوه
(باد.): ڕشانەوه