تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەپ
شەق، شاپ. (هەو.) پێن. (کە . ، هەو.) شەقەزلله. ـ ێکی پێدادا: شەقەزللەیێکی لێدا. (باک.) ئاسایی. پڕ، ئەندازەیەک، مست. ـ ێک کشمیش: پڕچەنگێک مێووژ. گەلێک جار لە پێش ووشەی شۆڕ بەکاردەبرێ: شەپ و شۆڕ: شەپاڵە.
شەپ و شۆڕ
شەپاڵە، شل و شێواو، کەسێکە داوێنی بەسەر زەویدا بخشێ یا چتێکی هەڵباوەسرێ و شۆڕبێ.
شان و شەپیلک
بۆ تیز پێکردن بە یەکیک به کار دەبرێ، کە ئێخە خوار و داچەماو و شان و شەپیلیکی ناڕێک و ناپوخت بێ.
شاڵو و شەپک
شلی و شەپلی (باک.)
شۆخ و شەپاڵ
شلیخه، چتال.
شین و شەپۆڕ
شین و گابۆڕ، شیوەن به ‌دەستی گەل لەگەڵ لە خۆدانێ.
شەل و شەپک
ڕانک و چۆغه.
شەپازللە
شەپالوخ (خۆ. ،باڵە.)
وەروەرەی بەفرماڵینێ.
شەپان (خۆ.)
شەپاندن (خۆ.)
شەپاڵ
وەکوو سەگی، بێ شەرم، ئاوڕووتکاو.
شەپاڵمە (کە.)
شەپەڵاخ، چەپۆک، شەپاڵە.
شەپاڵە
بەلەپی دەست لە کەشی کەسێکی تر دان، شەپەڵاغە، زلله، چەپاڵە.
شەپاڵەلێدان
زلله لێدان.
شەپشەپان (ئەردە.)
شەپڵی شۆپێن. بەدەستی بە سێو و تۆپی لاستیک یا چتێکی تر لە هەودا گەمە کردن.
شەپقە
شەپکە، کڵاوێکی لێواردار و زله و نسێی لەسەر دەم و چاو دەکات.
شەپلیک
شەپک. ئێسکی پشتەوەی شانییە. (هەورا.) باڵەکە.
شەپڕیو
مەردو شەپ و شۆڕ.
شەپڕێو (موک.)
شپرزە. مرۆی شەپ و شۆڕ.