تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەووشەپک (باک.)
شەووماکووک
بورجی ئەستێران.
شەوونیوەشەو
جوورە گۆرانیێکی کوردییه.
شەووگ (ئەرده.)
بەردی شەوە.
شەوچرا
(باک.) بسبسۆک، چۆڵەچرا، چراوک، چراوکە، چرایەکە بە شەو ڕاوی پێدەکرێ.
شەوچەرە
داستانی تازه و ڕوویدابێ و خەڵک باسی بکەن. ڕیسوا، بەدناو، کەسێکە لە شەونشینی و کاتی شەوچەلە خوواردنێدا بە خراپە لێی بدوێن و یا سەرزەنشتی بکەن. شەوچەلە.
شەوچەلە
جووره میوەیەکی ووشک یا تەڕە، کە زستانان دووای نانی دەخورێ، (هەورا.) شەوچەرە، چرۆ، چەرەس، (هەورا.) شەوچەرەز.
شەوچەلەز (کە . ، هەو.)
شەوڕۆ
کەسێکەبەشەو بگەڕێ و قۆناغان ببڕێ. ـ یی: ڕۆیشتن لە شەوێدا.
شەوڕەنگ
بۆر، تەڵخ، بەردڕەنگ.
شەوڕەو
شەڕۆ، کەسێکه بەشەو بڕوا. ـ ی: شەو ڕۆیی.
شەوژەن
کۆستەکی خەنجەر. (هەورا.) گۆڵەی دەرکێیە، دارێکه بەقەد باسکێکی درێژە لە کونی دیواری دەرگا ڕادەکری و ئەوسا دادەخرێ، شەربەن.
شەوک (باک.)
قولاپی ماسی گرتنێ. (زا.) کرمەکی زێڕ.
شەوکار
کارێکە بەشەوبکرێ.
شەوکراس
کراسێکه، کە تەنها بەشەو لەبەردەکرێ.
شەوکوور (فە.)
شەو کووێر. چەکچەکیلە. ـ ی: شەو کووێری.
شەوکوورەک (فه.)
شەمشەمەکووێرە. چەکچەکیله.
شەوکووێر
گیاندارێکه بەشەو چاوی نەبینێ، (هەو.) شەوکۆر، (فه.) شەوکوور. ئەگەر لەبەر هەژاری بێ: جەرگ و دڵی ئاژاڵێکی قەڵەو لە نێو دووگیدا سووربکرێتەوە سەریشی بەسەردابگری و تێریشی لێ بخووا چاکی دەکاتەوە. ـ ی: داری کفر پەلکەکەی چەند دانەیەکی بقکوترێ و لەگەڵ کەمێک ئاو بکوڵێنرێ چەند جارێکی هەر جارەی تنۆکێکی لە چاوی شەوکووێری بتکێنرێ زۆر بەکەڵکە.
شەوکڵاوه
(دەر.) کڵاو قووچ. کڵاوێکی قیت و زۆر قووچ بوو لە موکریانێ و خاکی سۆراندا.
شەوکۆر(هەورا. ، هەو.)
شەوکووێر. ـ ی: شەوکووێری.