تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەوخەف
کاڵایەکە هەر لەکاتی نوستنێدا لەبەردەکرێ. پێخەف. شەوکڵاو.
شەوخەیبه
(خۆ.) پەڕپووت، نابووت، بۆ مرۆ وماڵاتان.
شەودۆس
کەسێکە لە نێر یا مێ شەوانە بۆ بەدکرداری بخولێتەوە.
شەودێر
ئاودێری شیناییانه بە شەو. ـ ی: ئاو داشتنی شیناییان بە شەو. شەوارە.
شەودێز
چتی ڕەشباوە. ناوی ئەسپییە بە تایبەتی بە ئەسپی خوسرەوی پەرویز کوتراوه.
شەور (ئەرده.)
شەوزوسان
یەکەم شەوی زستانێیە، کە لە هەموو شەوێکی درێژتره.
شەوسان (ئەرده.)
سەیزان، سەرداب. حەوشی مزگەوت یا خەوگەی شەوێ.
شەوسوو
شەوسووتەکە
جووره مێشوولەیەکی ووردی بە ئاڵّوشه.
شەوسکڵ
پێ پەست کراو و ووردەکوت نەکراو لە خەرمان.
شەوسۆ (ئەرده.)
شەوسۆتکه
جوورە برینێکی بە سووێیە وەک بەفرەشینکه لە قامکی دەست و پێیان دێ.
شەوسۆتەکە
جۆرە مێشوولەیەکی بە ئاڵۆش و وورده.
شەوشین (زا.)
شەوقاوێژ
شەوقدار
خاوەند شەوق، ڕەوشەن، درەخشان. ـ ی: ڕەوشەنی.
شەوقدانەوە
پەیدابوونی شەوق لە چتێکهوە، درەوشانەوە.