تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەوبات (ڕەوا.)
چێشتێکە هی شەوێ مابێتەوە.
شەوباز
کەسێکه گەمەی میرمیرێن بگێڕی و هەڵی سووڕێنی.
شەوباش
شەگە، شەوخۆش.
شەوبندەڕۆژ
کۆلکەزیڕینە. بەردێکیشە بە چەندین ڕەنگان بترووسکێ.
شەوبووێر
شەوبێر. ـ ی: شەوبێری، شەو نا شەوێک.
شەوبۆ
شەهبوو، گوڵێکی بۆنخۆشی بەهارییه، زەرد و بنەوشە و سووری هەیە، گەڵای وەک هی بە وایه. بەشەو بۆندەدا. نێوی ئافرەتانیشه.
شەوبۆی زەرد
جووره شەوبۆیەکی زەرد.
شەوبێدار
شەونشین، شەڤناتۆروان، کەسێکە بەشەو نەنووێ و بە ئاگابێ، شەونەخوس. ـ ی: شەونشینی، هەزاره، نەنوستن و ئاگادارییه لە شەوێدا.
شەوبێر
شەوبووێر. ـ ی: شەوبووێری.
شەوبەرات
شەوی بەراتێ، شەوی (15)ی شەعبان.
شەوبەن
شەوبەند
شوژەن.
شەوبەک
شۆبەکی هەویرییه.
شەوبەکێو
ماڵاتێکه بەشەو لە کێوی بمێنێتەوه.
شەوت
کەلیژ، ئنجام، تەزوو. ئازارێکه لە گووێی ڕەشەووڵاخ و ئاژاڵاندا پەیدادەبێ.
شەوتا
تایەکە شەوانه مرۆی دەگرێ.
شەوتان (باک.)
سووتان، شەوطان.
شەوتاندن (باک.)
سوتاندن، شەوطاندن.
شەوتین (باک.)
سووتان، شەوطین.
شەوخوونی