تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەوک (باک.)
قولاپی ماسی گرتنێ. (زا.) کرمەکی زێڕ.
شەوکار
کارێکە بەشەوبکرێ.
شەوکراس
کراسێکه، کە تەنها بەشەو لەبەردەکرێ.
شەوکوورەک (فه.)
شەمشەمەکووێرە. چەکچەکیله.
شەوکووێر
گیاندارێکه بەشەو چاوی نەبینێ، (هەو.) شەوکۆر، (فه.) شەوکوور. ئەگەر لەبەر هەژاری بێ: جەرگ و دڵی ئاژاڵێکی قەڵەو لە نێو دووگیدا سووربکرێتەوە سەریشی بەسەردابگری و تێریشی لێ بخووا چاکی دەکاتەوە. ـ ی: داری کفر پەلکەکەی چەند دانەیەکی بقکوترێ و لەگەڵ کەمێک ئاو بکوڵێنرێ چەند جارێکی هەر جارەی تنۆکێکی لە چاوی شەوکووێری بتکێنرێ زۆر بەکەڵکە.
شەوکڵاوه
(دەر.) کڵاو قووچ. کڵاوێکی قیت و زۆر قووچ بوو لە موکریانێ و خاکی سۆراندا.
شەوکۆر(هەورا. ، هەو.)
شەوکووێر. ـ ی: شەوکووێری.
شەوکۆک
کەسێکە لەنیوەی شەوێدا لە شووێنێکی بەرزەوە خەڵکی بانگ بکاو ووشیاریان بکاتەوە.
شەوکێل
(باد.) شەکۆک، جوورە هەرمێیەکی گچکەیە.
شەوکەران
بەفارسی شیکران. گیایەکی تفتە وەجەعفەری دەچێ لکەکانی وەچەتری دەچن گوڵەکانی سپین وەکو شویت لاسکەکەی بۆگەن و پەڵەی سووری پێوەیە گەڵای سەوزێکی تاریکه بنەکەی وەچەوەندەری دەچێ ژەهراوییه کەسێ لێی بخوا دەمرێ، هی کێوانه.
ئاگرگەشەوکەر(ئەردە)
ئاگرگەش کەرەوە
بەشەوکردن