تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەن
(کە.) ڕووخۆش، دەم بە پێکەنین. ووردە تەڵاش و پشکڵێلە بکرێتە ناو تەندوو لە کاتێکی، کە نزیکی ساردبوونەوەبێ. ـ ملێب، ملهێبۆک، ملهێووک، مەلهێب. (هەورا.) شەنەی کایە، شە. ـ کردن: بە باکردنی خەرمانی کوتراو بۆ سوورکردنی ووردە تەڵاشێک و پشکڵێلە لە کاتی ساربوونەوەی تەندروورێدا تێی دەکرێ و پێی گەرم دەکەن. یەکێکە لە مرازەکانی کەرستەی جووتی. شەنە.
شەن و کەو
لێدووان. هەر مەخلسێ شەن و کەوە هەر مەخلسێ کە کۆن.
شەن و کەوکردن
لێکدانەوە، لێکۆڵینەوە. حەشرکردن و بە کەو گیرداربێژاتن.
شەنبۆ
ناوی ئێلێکی کوردانه لە نێو هەکاریاندا مێژووی لێ دوواوە ئەمڕۆ لە شووێنی واندا (شەمدینلا)ن خویایه. مێژوو بۆ خۆی: شەمۆ، بشەنبۆ دەگووێزێتەوە لەوانەیە لە بەشنەوی دەرکەو تبێ.
شەندەلەمەندە کەمترنیە
مەبەس لەوەیە، کە هەموو کەسێک لە ماف و بەشدا بەشدار و یەکسانە.
شەنشە
شووڵی هەلاجی.
شەنهادۆ (کف.)
شاهێن، (باد.) شاقەسین.
شەنکردن
بە باکردنی خەرمانی کوترا بە شەن بۆ سوورکردنی.
شەنگال
ژەنگار، شارێکی کوردی یەزیدییه لە ڕۆژاوای موسڵییه. چیای ژەنگاری لە گۆرانی و ئستراناندا زۆر باسکراوە.
شەنگڵەبەرەکەت
شەنگڵە، جمکه، دووانه. پیتو بەرەکەت. (خۆ.) شەنگوول، (خۆ.) خێڕمانه. دوو گووێز یا دوو مازوو یا ئیتر، کە پێکەوە نووسابن: ـ یان پێدەڵێن.
شەنگۆل
شەنگێ
شۆخێ، جووانێ، قۆزێ، چەلەنگێ.
شەنگە
نێوی پیاوانە.
شەنگەبی
بڕوانه: شۆڕەبی.
شەنگەبی
شۆڕەبێ.
شەنگەبەرە(بابا.)
ژەنگەسووره، شەنگەبەرەکەت.
شەنگەست (باد.)
پەیوەندی، بەنیواری.
شەنگەسووره
ژەنگەسووره.
شەنگەڵەبەرەکەتە
شمڵی بەرەکەتە مەبەس لە دوو دانه گووێز یا مازوو یا هەر چتێک لەبەری داران، کە پێکەوە نووسابن بەیەکەوە، شەنگوڵ.