تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەمیتۆک
(باک.) جێگایەکە مرۆ لێ بخلیسکێ.
شەمیتین
شەمیخین
ترشانی چێشتە لەبەر گەرمایه.
شەمیراندن
شەمێ (کە.)
شەم، مۆم و خڵتەی هەنگووینێیە. مێوی خڵتەی هەنگووینییه.
شەمێلە
گیایەکی دەستچێنە و بۆنیشی خۆشه تۆوەکەی، کە وەکوو تۆوی بەزەرەکی زەرد و گەورەیه بە کوڵاوی دەدرێ بە کەڵان.‌
شەمە
نێوی ڕۆژێکه بە نێوانی هەینی و یەکشەمەدا، شەمۆ، شەم، شەنبه.
شەمەبازاڕ (ئەرده.)
شووێنێکی تایبەتییه لە هندێ جێگه لە هەموو ڕۆژیکی شەمۆیاندا چتی تێدا دەفرۆشن، لە شووێنەکانی تردا بەپێ باو و دەستووری خۆیان هەینی یا یەکێک لە ڕۆژەکانی تر دەکەنە ڕۆژی تایبەتی و لە شوێنێکیدا بازاڕێکی بەناوی ڕۆژی دانراو دەکەنەوە.
شەمەت
ناوی جاوێکی کرمانجییە.
شەمەتریکە
شەمەترێنکه
شەمەتریله. ڕیوەڵۆک، جووره مێشێکی شینکاڵە نێو قەدی زۆر باریکه هەنگووینێکی دەکات زۆر لە ئی هەنگی خۆشتره و سووکتره و ئێجگار سپی و بۆنخۆشه.
شەمەتلێنکه
هەنگووینێکی جیڕی خۆشی شانه چکۆڵەیە و ڕەشباوه. مێشهەنگەکەش ڕەش و درێژ و ووریا و چالاکه.
شەمەد
پۆپەشمین، پارچەیەکی ناسک و تەنکه هاویان بەخۆدا دەدرێ لەکاتی نوستنێدا.
شەمەلەکۆرە
شەمشەمەکۆرە.
شەمەنیخه
چنگدانەچنگی یەکتری.
شەمەنەفەر (فه.)
ڕێگای ئاسن، ئەوی بەسەریدا دەڕوات قەتاره. خشۆک، شەمەنەفەر ووشەیەکی فەڕەنسییە بەڵان قەتار کوردییه کاروانچییان ووڵاخیان تێدەخست قەریان پێدەگوت.
یەک شەمە:
باڵاشەمە(ئەردە)
باڵیشمە، دارێکە، کە لە دوولای تاقەیدا دادەنرێت بۆ ئەوەی دارەکانی سەری تاقەکە سەرەکانیان بخرێتە سەروان
تووشەمی(باک)
تیشەمبی(باد)
دووشەمب
(باد.): دووشەمە
دووشەمبە
دووشەمە، دووشەوە، کورد و فارس ژمارەی ڕۆژانی هەفتە بە شەو وە ئارەوان بە ڕۆژ دەژمێرن
دووشەممە
(هەورا.): دووشەمە، ڕۆژی سێیەمی هەفتەیە لە هەینی بە دوواوە کەوتۆتە نێوانی یەکشەمە و سێ شەمەوە
دووشەموو
دووشەمۆ
دووشهمە
دووشەمە
دووشەممە، دووشەنبە، دووشەمبە، دووشەمۆ، دووشەممۆ
دەشەمە
جوورە دۆشەگێکە بە کورسی دانیشتنیدا دادەکوترێ
زڕشەمشە
گۆیەکی خڕی پرپرەدارە بەسەر گوڵینگەی ئاوریشمێدا دێتە خووارێ بە نۆبە لەسەر بسکان دەخرێ
سێشەمب(باد)
سێشهمە.
سێشەممە
سێشەمب، سێشەمە، سێشەمو.
سێشەمۆ
سێشهمە.
سێشەمە
شیرشەمشەڵە
شیری چەکچەکیلەی.
شەشەمین
شەشک. ژمارەیەکە ژمارەی شەش تەواو دەکات.
شەمشەمۆتک (باک.)
جێگای خلیسکێ.
شەمشەمە
چەکچەکیله، شەمشەمەکووێرە.