تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەمە
نێوی ڕۆژێکه بە نێوانی هەینی و یەکشەمەدا، شەمۆ، شەم، شەنبه.
یەک شەمە:
شەمەبازاڕ (ئەرده.)
شووێنێکی تایبەتییه لە هندێ جێگه لە هەموو ڕۆژیکی شەمۆیاندا چتی تێدا دەفرۆشن، لە شووێنەکانی تردا بەپێ باو و دەستووری خۆیان هەینی یا یەکێک لە ڕۆژەکانی تر دەکەنە ڕۆژی تایبەتی و لە شوێنێکیدا بازاڕێکی بەناوی ڕۆژی دانراو دەکەنەوە.
شەمەت
ناوی جاوێکی کرمانجییە.
شەمەتریکە
شەمەترێنکه
شەمەتریله. ڕیوەڵۆک، جووره مێشێکی شینکاڵە نێو قەدی زۆر باریکه هەنگووینێکی دەکات زۆر لە ئی هەنگی خۆشتره و سووکتره و ئێجگار سپی و بۆنخۆشه.
شەمەتلێنکه
هەنگووینێکی جیڕی خۆشی شانه چکۆڵەیە و ڕەشباوه. مێشهەنگەکەش ڕەش و درێژ و ووریا و چالاکه.
شەمەد
پۆپەشمین، پارچەیەکی ناسک و تەنکه هاویان بەخۆدا دەدرێ لەکاتی نوستنێدا.
شەمەلەکۆرە
شەمشەمەکۆرە.
شەمەنیخه
چنگدانەچنگی یەکتری.
شەمەنەفەر (فه.)
ڕێگای ئاسن، ئەوی بەسەریدا دەڕوات قەتاره. خشۆک، شەمەنەفەر ووشەیەکی فەڕەنسییە بەڵان قەتار کوردییه کاروانچییان ووڵاخیان تێدەخست قەریان پێدەگوت.
شەمشەمەکووێرە
چەکچەکیله.
شەمشەمەکووێرە
(ژەن.) مێژونک، چەکچەکیله، باڵندەیەکە زگ و زادەکا و لاقی بە باڵەکانبەوەتی.
پۆشەمەنی
چارشەمەسووران
چووارشەمەسووران
چووارشەمەسوورە
باڵاشەمە(ئەردە)
باڵیشمە، دارێکە، کە لە دوولای تاقەیدا دادەنرێت بۆ ئەوەی دارەکانی سەری تاقەکە سەرەکانیان بخرێتە سەروان
دووشەمە
دووشەممە، دووشەنبە، دووشەمبە، دووشەمۆ، دووشەممۆ
دەشەمە
جوورە دۆشەگێکە بە کورسی دانیشتنیدا دادەکوترێ
سێشەمە
شەمشەمە
چەکچەکیله، شەمشەمەکووێرە.
پێنجشەمە
پێنجشەمب، پەنشەمە، پێنجشەمۆ
پەنشەمە
چارشەمە
چووارشەمە
ڕۆژێکە لە نێوانی سێشەمەو پێنج شەمەدا
یەکشەمە:
یەک شەمۆ، کیراکی.