تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەش
ژمارەیەکە لە نێوانی پێنج و حەوتی دایە.
شەش (هەورا.)
شش.
شەش ئار
شەش ئاگر.
شەش ئاگر
دەمانچەیەکە شەش گوللەی دەخووا، شەش ئار، شەش لوول. ـ ئاووردان: ـ ئاوێژتن.
شەش تیر
شەش ئاگر.
شەش سووچ
شەش سەد
شەش جاران سەد.
شەش پەنجە (کە.)
خاوەندی (6) قامکان.
شەشخان(کە.)
جوورە تفەنگێکی کۆنەیە و دێغدێغە. (باک.) شەشخانه.
شەشخانە
جوورە تفەنگێکە لە ناوەوە شووێنی فیشەکی هەبێ. هەموو زەوی وزارێکیش بە (6) دانگ دادەنرێ.
شەشدانگ
زەوی وزارێکە هیچ بەشێکی لێ جودا نەکرابێتەوە. گوێدرێژ و ئێستری چووارپەل قەوی بەرزی بەخۆوه.
شەشدەر
شەشلا، هەر شەشلاکە بریتییه لەسەر و خووار و ڕاست و چەپ و پاش و پێشەوە. بۆ خانوو و زەوی بەکاردەبرێ.
شەشدەرب (باک.)
دەمانچەی شەش ئاگر. من دەستدا ـ ا خۆ: دەستمدا شەش ئاگرەکەی خۆم.
شەشدەڕب (باک.)
دەمانچەی شەش تیرە.
شەشلا
شەشدەر، شەشقۆڵ. شەش سووچ.
شەشلوول (ئەردە.)
شەش ئاگر.
شەشلک (ئەردە.)
شەشلۆ
چتێکە شەش لۆ، (6) لا بێ.
شەشلۆبە (باک.)
دەغەڵ، ساختەپی. ـ یی: دەغەڵی، ساختەچێتی.
شەشهەزار
شەشهەم
شەشهەمین
شەشپا
شەشپێ، گیان لەبەرێکە خاوەندی شەش پێیانە.
شەشپاڵوو
شێوەیەکی ڕێکە، کە شەش ڕووی یەکسانی هەیە، شەشگۆشە.
شەشپەڕ
جوورە جۆیەکە گوڵەکەی هەشت ڕیز دەنکی تێدایە. جوورە گوڵێکە. داردەستێکیشە ئەستوورە، کە بزمای درشتی لەسەر کوترابێ.
شەشڕەنگ
بڕوانە: شەترەنج.
شەشکان