تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێ شەرم
بێ ئابڕوو، ڕووقایم، بێ ئاوڕوو، کاوڵی، ڕووش، قوڵتەش، کوڵەش، (باک) بێ فەهیت، داشۆریاگ._ی: ڕووقایمی، بێ فەهیتی، بێ ئابڕوویی
شەرم
شوورەیی، ئابڕوو، ئاوڕوو، کەم ڕوویی، (باک.) فەهێت، پۆت. چاوەڕوو. فەدی، فهێت. بە ـ داخستن: پۆتخستن. بە ـ: پەردەنشین، بە شێواز، کەم ڕوو، شەرمێوون، ئابڕوودار، گرانڕوو، ئاڤڕوودار، شەرمدار، شەرمەندە. ـ داکەوتن: پۆت کەوتن. بێ شەرم: ڕووقایم، ڕووسەخت. حەیتە، زڕزۆپ، باتیزۆ، ڕووڕەش، بێ چاوەروو، چوختی، چەختی (باک.) بەقلیسۆک، (هەو.) شەپاڵ، بەینەشە، ڕیسوا، قاڵ، بێ فەهێت، شازدە هەناسە، جەربەزە، قەڵتەبان، کەولی. بێ ـ‌ ی: بێ ئابڕوویی، پەستی، سووکی، حیزی، شیرەت، نخایی. ـ نەکردن: ڕووهێنان، ڕوو هەڵاوێژتن.
شەرم شکان
لە ڕووهەڵاتن.
دەسمال شەرمە
(ئەردە): لەچک، چنراوێکە بە پێش زارییەوە هەڵدەبەسترێ لەبەر بۆن و تۆز یا نەخۆشی
شەرمخاندن
(باک.) (بشەرمخینە) . خواردن، ڕەنین، داڕووشاندن.
شەرمخین (باک.)
شەرمدار
شەرمن، باشەرم، شەرمێوون. ـ ی: شەرمنی.
شەرمسار (ئەردە.)
شەرمەسار. ـ ی: شەمەساری.
شەرمن
شەرمێوون، بێ ڕوو، کەسێکە پەشەرم بێ، شەرمندە. ـ ی: شەرمێوونی، بێ ڕووی.
شەرمندە
شەرمەنە، شەرمن. ـ یی: شەرمێوونی.
شەرمکردن
(خانە.) ڕووکردن. ڕوونەهاتن، لە ڕووهەڵنەهاتن.
شەرمگا
نێوانی نێوک و چۆکانە و پشت و چۆکانە.
شەرمگە
شەرمۆلا
گۆڕستانێکی بەناوبانگی شاری ئاموودێ (عاموودێ) یە.
شەرمۆک
گیایەکە دەست لە هەر گەڵایەکی بدرێ شۆڕدەبێتەوە. ئابڕوودار، شەرمێوون، ئابڕوومەند، شەرمن.
شەرمۆکی
شەرمێوونی، ئابڕووداری.
شەرمینی (خۆ.)
مەیخۆش(بۆ هەناردەبێ).
شەرمێوون
شەرمۆک، شەرمن،بەشەرم، بێ ڕوو، کەم ڕوو، فەهێتۆ، فهێتوو. ـ ی: شەرمنی، بەشەرمی.
شەرمە (ئەردە.)
شەرم.
شەرمەزار
فەریکار، چاوشۆڕ، چاوبەرەژێر، تەریق، چاوەخووار، بێ ڕوو، شەرمەسار، تەریق بۆوەوە. ـ بوون: چاو لەبەر خۆنان، بوونەئاو، پۆتکەتن. ـ کردن: پۆتخستن.
شەرمەزاری
پۆت، تەریقی، چاو لەبەری.