تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شێلانه (هەورا.)
شێلانێ (هەورا.)
شێلاوکه
شێلاوگ.
شێلاوگه
تەڕییەکی زۆره، کە چتێک دایدابێ، بارەترێیەکه ـ ی لێ هەڵنیشتووه لەکاتێکیدا، کە بەسەریەکدا تەپیبێ و ئاوی لێ بچۆڕێتەوە.
شێلای (هەورا.)
شێلران
بەلاقی ـ . شێلانی کەسێک به پێیان.
شێللاقه
باڵندەیەکه، شەلاقه.
شێلم
(باک.) تێشوو، مەخمەلات. (هەورا.) شەلەم، شەلەمە، شەلەمی. گیایەکی پاییزەی گەڵا پانه بنکێکی خڕی سپی هەیە دەخورێ.
شێلم بە ترش
جووره ترشیاتێکه لە گێزەر و شێلم دەگیرێتەوه.
شێلم شاتره
(خو.) گیایەکه وەکو تۆڵەکه لەگەڵ ساواری لێدەنرێ. (جا.) شێلک. ڕەنگه شاتەڕە بی.
شێلمه
(دەر.) شەلەمە. گیایەکی تاڵه له نێو جۆیدا شین دەبێ و زیانی پێدەگەیەنێ.
شێلمۆک (باک.)
پەنیری کوڵاو.
شێلمۆکه
(دەر.) شەلەمه. شڵوار بەکۆڵ، چڵه گیایەکە بستێک بڵند و گەڵایەکانیشی وەهی خوژیلکی دەچن، که پەلکی لێ کرێتەوە شیری لێدێ، گوڵی شینی خڕ دەدا بنی وەکو شێلمییه بنی بەشی هەشت کەسانه بۆڕەوانی دووایه دۆ ئاوی سارد بخوا.
شێلنگ
(هەورا.) شێلک. دستڕێژی چەکان. تپێن، قڵب و قۆپ.
شێله
جووره تەنراوێکی گوڵداره دەزووی تێکهەڵکێشراوه وەک جامانه، ژنان دەیکەنە پۆشاک.
شێلهان (باک.)
خوشین و خزینی مارییه.
شێلوو (باک.)
ڕووت، قووت، کۆت. (هەورا.) شێلوی، شلوێ، لێڵ.
شێلوێ
ئاوی شێلوو، شێلۆ، شیلی.
شێلک (بار.)
(بار.) ڕیتک، جووره نانێکی تەنکه لە دەخڵی تاڵەو هەرزن و جۆی دروست دەکرێ و بە شلی دەخرێته سەر سێڵی و سوور دەکرێتەوە. (هەورا.) شێلینگ، دەستڕێژ. (باد.) هێرش، پەلامار.
شێلگ
دەستڕێژی تفەنگ.