تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شێرپنچ
(موک.) چنگەنه، کەرەنجه، وەکو جاڵجاڵووکەی وایه، بەڵان زۆر گەورەتره.
شێرپەنج
شێرپەنجه.
شێرک (باد.)
شێرکوژ
نێوی نێرینانه. مرۆی ئازاو بەجەرگ. نێوی گردێکیشه.
شێرکۆ
نێوی نێرینانه، بەچکەشێر. شێری چیا. شێرکۆ ئەسەدوددینی کوڕی شادی کوڕی مەڕوان مامی سەلاحەددینی کوڕی ئەییوب ـ نه جموددینی کوڕی شادی کوڕی مەڕوان.
شێرگیر
خۆلێ گۆڕاو، بەدەمەوەدراو، رژد، ترسشکاو، زاڵ. (هەورا.) شێتگیر. سەرخۆش، نیوەمەست، مەست. ـ ی: خۆلێ گۆڕان.
شێرگەل
(باک.) شێری گەل، کەڵەشێر.
شێرۆ
نێوی نێرینانه، کوڕی خوسرەوی پەروێزی بووه.
شێرۆکه (هەو.)
ئاسنێکی پانه لەنێو کەرەستەی جووتیدایه.
شێرین (باک.)
شێرەت (باک.)
شێرەزدین
شێری خودا، میری بۆتانی بووه لە شەڕی بەدرخان پاشادا بوو بە دوژمنی مامی خۆی دۆستی دوژمنان.
شێرەوان
کەسێکه شێری بەخێو دەکات.
شێرەوانی
پیشەی بە خێو کردنی شێر.
شێرەکولله
جووره کوللەیێکی زۆر گەورەیە نافڕٍێ و بێ باڵه.
شێرەکوله
شێرەکی
جلی ئەسپە، کە لە مافووره دروست کرابێ بۆ جووانی.
شێز
شێس، زیندەوارێکی وورد و گچکه و گەڕید ووریایه لەناو گەڵ و لەشی ووڵاخ و ماڵاتاندا دەبێ، مێشه سەگانه.
شێس
بڕوانه شێست. شێز.
شێست
شەست، (3) جار بیست، (6) جاردەیە.