تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شێتانه
کردار و ئاکارێکه وەهی شێتان بچێ.
شێتخانه
دینخانه، دێوانەخانه.
شێته پەتەڕی
شێتکه
شێتگیر
شێلگیر، شێرگیر، چاکه لەگەڵ ئاکەسان بکرێ ـ دەبێ، کەسێکه چیره بوونێ یا هاندرابێ لەسەر کردنی چتێک.
شێتۆ (هەر.)
هۆی شێته لەکاتی بانگ کردنی شێت و گێلاندا بەکاردبرێ.
شێتۆکه
شێتێکی ناوونجییه.
شێتی
دێوانەیی، هاری، دینی، (باک.) ئاپتەری، لێوه، لێهاتن.
شێتێتی
دینێتی، دێوانەیێتی.
شێتەوژیره
کەسێکه هەردەمەی لەسەر هەوەسێک بێ.
شێخ
خوواپەرست، پێشەوای ئایین، کەسێکه لە زمانی ئارەویدا، که زانا بێ.
شێخ بوزەینی
هۆزێکی کورده لە کەناری کەرکووکێ.
شێخانه
جووره هەڵپەڕکێیەکه.
شێخانی
جووره هەڵپەڕینێکی کوردییه. خێڵێکی کورده له هەرێمی کەرکووکێدا دادەنیشن.
شێخەوتی
خێڵێکی کورده لە کەنار هەولێرێ دادەنیشن.
شێخەڵ (شا.)
شەغەڵ، دارودرەختێکه، کە هەڵپاچرابێ بۆ بەرزبوونەوەی.
شێخەڵکردن
هەڵپاچینی دارودرەخته بۆ باڵاکردن.
شێدار
غمدار. ـ ی: غمداری.
شێر
دڕندەیێکی بەناوبانگە و به پادشای هەموو جانەوەران لە پێنووس دراوه سەروشان و ملی زل و لای خووارەوەی پووت و گچکەیه. (شەم.) فێر. ـ کرن: فێرکردن. شیر، شمشیر (تیغ). نێوی یەکێکه لە دووازده بورجەکانی ئاسمانێ. ئازا، دلێر، دڵقایم، بە جەرگ، زاڵ، چێره، ڕژد، شێرگیر. (باک.) شەڕ، جەنگ.
شێر باز (باک.)