تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جژوێن(شێخ)
شێخ
خوواپەرست، پێشەوای ئایین، کەسێکه لە زمانی ئارەویدا، که زانا بێ.
شێخ بوزەینی
هۆزێکی کورده لە کەناری کەرکووکێ.
پەپووک(شێخ.، باد.، باک)
کوندەبەبوو، باڵندەیێکی شەوێیە دەنگی وەکوو پشیلە یا منداڵی ساواوایە باڵندەیێکی خەمگینە تەنها بەشەو دەگەڕێ ژنانیش وەکوو هەیڕۆ بەکاری دێنی. بێ دەسەڵات، هەژار، بەدبەخت، بەلەنگاز، تەپەسەرا
تەپەسەوا(شێخان)
زینووی شێخی
گوندێکی خۆشە لە نزیک شارۆچکەی حاجی ئۆمەران
شێخانه
جووره هەڵپەڕکێیەکه.
شێخانی
جووره هەڵپەڕینێکی کوردییه. خێڵێکی کورده له هەرێمی کەرکووکێدا دادەنیشن.
شێخەوتی
خێڵێکی کورده لە کەنار هەولێرێ دادەنیشن.
شێخەڵ (شا.)
شەغەڵ، دارودرەختێکه، کە هەڵپاچرابێ بۆ بەرزبوونەوەی.
شێخەڵکردن
هەڵپاچینی دارودرەخته بۆ باڵاکردن.
پری مەلا وسوو شێخان
پردی میرییە کەوتۆتە لای ڕۆژاوای کاولۆکان