تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شیربایی
دراوێکی لاوەیه به ناوی ـ ێتی لە زاوا دەستێنرێ بۆ کەس و کاری بووک.
شیربرا
برای شیری.
شیربرنج
شیربا، (هەو.) برنج به شیر، (هەورا.) شۆتینه، چێشتێکه له شیر و برنج دروستدەکرێ.
شیربۆدان
مەبەس لەوەیه، کە یەکێک کەڵکی بۆ یەکێکی تر ببێ.
شیردار
گیانداری بە شیر.
شیردان (هەورا.)
شیردەر
مێیینەیەکه شیر بدات به پێچووکەی. شیرا، شیردار.
شیرشیر (باک.)
جیکەجیک و جووکەجووکی باڵندان و جووجیلەکانیانه.
شیرشەمشەڵە
شیری چەکچەکیلەی.
شیرقان
شریقه.
شیرقاندن
شریقەکردن.
شیرقه (که.)
شریقه، گرمە، بڵمه.
شیرن
شیرین، شەکر و دۆشاو و هەنگووین و ترێی شیرین. جووان، لەبەر دڵان. نێوی ئافرەتانه. ـ بوون: خۆشبوونی چەقالەی تاڵ. پەسند و خۆشەویست بوون.
شیرنشیرنۆک
مێکرووک، مێکۆک. (باد. ، هەورا.) بەلەک، بەلێک.
شیره
چەند ددانێکی شیرییه لە زاری ڕەشە ووڵاخی و یەکسماندا له تەمەنی دوو ساڵ و نیویدا دەکەون دووایه ناوبژەی دەردەکات، کە ئەویش کەوت بەرازەی دەردەکات لە تەمەنی شەش ساڵیدا. شیله، مەی، غمی چتی شیرین. ڕینگ، ڕینگاڵ. ڕۆنگەرچەک. ئاوی ترێیەکیه، کە بۆ دۆشاوی بێ پێش ئەوەی بیکوڵێنی و هەوێنی تێکەن ـ ی پێدەڵێن. ئاوێکی ڕەشه درەختان دەری دەکەن.
شیروان
پارچه خاکێکه لە بارزاندا. ـ ی: هی خاکی شیروان. سەرتالار.
شیروانه
شیرپاڵۆک، پاڵووێنه.
شیروانی
هی خاکی شیروان، گۆرانییەکی کوردییه. سەرتالار.
شیروایی