تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شیر نیاتساز
شەکرۆکەساز. ـ ی: شەکرۆکەسازی.
شیر پالێو
پاڵووێنه، شۆپ پەرزن، شیرپاڵێووک، پەڕۆ یا بووزوو یا دەفرێکی کونکونه شیری پێ دەپاڵێوون.
شیر پاڵوو
پاڵووێنه، شیرپارزۆنک.
شیر پاڵۆک
شیرپاڵێو، پاڵوێنه، (باک.) پارزۆنگ. کونێکه دەهێڵرێتەوه لە تەنیشت (نێ) بۆ ڕایی کردنی گیرو گرفت.
شیر کتک
ئاڵقەتیز، خوژیلک، قوشیلک، شیرکوتک، گیایەکی لک زۆر و پەلک زراو و درێژه ڕەنگی شینێکی سپی پاته. کڵۆ قەندێک به ئاستەم بە شیرەکەی تەڕکرێ و بخورێ بۆ زەرداو و گرفت زۆر باشه، ئەگەر تنۆکێکیش لە شیرەکەی لەنێو شووشەیەک ئاو بکرێ و پشڵەقێ و له شووشه ئیستکانێک بخورێتەوه بۆ گرفت و کەو تووتی و زەرداو زۆر باشه.
شیر کوت
کوتانی دانەوێڵەیه لەکاتی ڕەق بوونی شیرەدا بۆ بەرکوت.
شیر کێشان
مەبەس لە خۆئامادەکردنە بۆ تێوەچوونی شەڕ، فیسارەکەس بەرانبەر بە دوژمن شیری کێشا.
شیر گورگه
چەنددارێکن لە هەر چوارلاوه دەدرێته بە کۆڵەکەی (نێ) ی ئاش بۆ ئەوەی تنا دادەمەزرێ جێگا بگرێ.
شیر گەر
کەسێکه و خەنجەری درو.ست بکات.
شیر گەرم
شیرەو گەرم.
شیر گەری
پیشەی شمشێر سازی و خونجەرسازی.
شیر گەله (باک.)
شیرا
ئاژاڵی شیردار و شیردەر، ئاژاڵ و ماڵاتیکه شیریدات.
شیراج (که.)
شیرێژی تەڕ.
شیراز
شیرازه
(باک.) برۆش. هۆنینەوە. ـ ی پەڕتووکان: چنینی کەنارەکانی لای بنەوە بۆ قایمی. ـ ی کەڵاش: کەنار چنین و جزوو بەندکردن. چزووبەند.
شیرازی
(بابا.) جووره ترێیەکه.
شیرازەبەند
کەسێکه شیرازەی پەرتووکان دەکات. چتێکه شیرازەکرابێ.
شیرانی
(باک.) شیرینیات، شیرینی، (باک.) شیرانۆک. (باک.) شیرینی ژنهێنان.
شیراژ