تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شید
شیدان (ئاوێ.)
شیدایەزەکی (زەن.)
شیر
(هەورا.) شۆت، چتێکی سپی و شله لە مەمک و گووانی مێیینەی زاو دێته دەرێ. ـ بەڕۆژه: لە شیرێژی ووشک کراوەوەیە بەبێ ئەوەی ، کە بکوشرێ و بکرێته سەلک. لە شیر ئەمانه دروست دەکرێن: ماست، سەرتووی، دۆ، ماستاو، پەنیر، شیرێژ، سەرتووێ، قەیماغ، لۆرک، کەره، ڕۆنی زەنگ، دەڵەمه، داندۆک. شمشیر، (باک.) شوور، تیغێکی درێژ و پانه لەناو کالان دەنرێ. (لو.) شێر. له ـ کردنەوه: ژشیرڤەکرن. ـ ی کۆن: گۆرت.
شیر تێن
شیر خشت
چتێکه فێنکی سپیه لەگەڵ شیری دەدرێ بە منداڵان بۆ دامرکاندنی گڕی دەروونی. جیوەیێکی ناسراوه.
شیر خوشک
شیر خوواردن
شیرمژین.
شیر خوواردن
مژینی شیر، خوواردنی شیر.
شیر خوژیلک
گیایەکی بەهارییه و شیرداره جۆره گوڵێک دەگرێ و شیرەکەی زۆر ڕەوانه.
شیر خەس
گیاندارێکه لەکاتی شیرەخۆرەییدا خەسێنرابێ.
شیر داخ (ئەرده.)
پارچه ئاوریشمێکی ناسراوه.
شیر مایی (ئەرده.)
شفرەی ددانی فیلی.
شیر مرده (هەورا.)
لاواز، کز، بێچوو و فەرخەیێکه لەبەر بێشیری دایکی زۆر لاواز بێ.
شیر مشاق
گیایەکی پەلک باریک و شینه گوڵیشی سپیه و قامکێک بڵند دەبێ و بە پاک کراوی دەخورێ.
شیر مژ
شیرە خۆره، ساوا.
شیر مژه
گیایەکە گوڵی شین دەردەکات، منداڵان گوڵەکان هەڵدەکێشن و دەیمژن شیری لێ دێ.
شیر مێژ
شیر مەشکه
(ڕەوا. ، هەو. ، کۆچەر) مەشکەیە بێرییانم لە بێری وەشیری تێدا دەهێننەوه ماڵان یا هۆبان.
شیر نیات
شەکرۆکه، نوقڵ.