تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شین و گابۆڕ
شین و شەپۆڕ، دادوهاوار و ڕۆڕۆ لەکاتی شیوەنێدا.
شین ڕەش
مەڕێکه سەر و گووێی شین لەشی ڕەش بێ.
شین ڕەشبەڵەگ
مەڕێکه سەرو گووێی شین و لەشی ڕەشبێ، بەڵان پەڵەی سپی لە لەشیدابێ.
شین کردن
شیرەنکردن. ڕەنگ کردنی چتێک بە ڕەنگی شین.
شیناهی (باک.)
شیناو
ماستاو یا دۆیەکه ئاوی زۆر تێکرابێ و ڕوون بێ.
شیناوەردی
سەوازیی، کەسکایی، هێشناتی.
شینایی
شیناهی، هەشیناتی، زرچک، سەوزایی، سەوزەوات، سەوزییەکه لە زەویدا ڕووابێ.
شینباو
چتێکه بەسەر شینیدا بڕوانێ.
شینشینک
(کۆ.) داکەمارانه، داکەمار، (باد.) خووەلیسه، زیندەوارێکه زەرد و کەسک و شینی هەیه.
شینه
(باک.) شین بۆره. زۆر گەوره، زۆر ناقۆڵا. ـ زەڵام، شینە سەرکاڵ.
شینک (دهۆ.)
پشتێند. گەڵاکوتک. شوواشینک. (باد.) پارچه زیخماڵێکی شینه بە بەر قەدی چیا و گردانەوه. شینکه.
شینکاڵ
ڕەنگێکه بە شینی بنوێنێ.
شینکایەتی
تیرەیەکی کورده.
شینکردنەوه
شین چوونەوه.
شینکه
زەوی کڕێنی شینکار. جووره تفەنگێکیشه لە دەمەوه دادەگیرێ. ناوی تیرەیەکی کورده لە ناوچەی شارباژێڕ.
شینکه
جووره تفەنگێکه لە دەمەوه دادەگیرێتەوه. تفەنگی ساچمەزەن، که له لوولەوه بارووت یا ساچمەی تێدەکرێ. زەوی لم و زیخەڵان، که بەکاری کشتوکاڵ نایەت و گیای لێ سەووز نابێ. کەوەله، برینێکه له پەنجه دەدرێت وەکوو موو بە ژان و ژوواره. (ئەرده.) شین، کەووگ، سەوز.
شینکی
ئەسپێکه ڕەنگی شین بێ.
شینکەبی