تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چووالەشینکە(کۆ)
ڕەشینه
ڕەشکێنەی گلێنەی چاو ، ڕەشایی چاو
کاسەڵەشینکە
کاسەڵەشینکە
باڵندەیێکە بەقەد کۆترێکییە شین و کەسکە گۆشتیشی دەخورێ٬ (دەر.): چقەشینه٬ بەفرەشینه٬ بەردەشینە
کەپرەشینە
جێژنەیێکی تایبەتی جوولەکانە لە پاییزاندا کەپرێکی بە میوە و پەلکی داران دەڕازێننەوە لە هەموو ماڵێکیدا دووای جەژنەکەیان میوەکەی دەخۆن
گوشینە (کە.)
گەشینەوە
ئێشین(باک)
بان پوشین
جوورە خشڵێکی ژنانەیە، لاگیرە
باوەشین(باک)
بڕوێشین(ئەردە)
چێشتی بڕوێشی
بڤەشین(باک)
تووانەوە، بڵاوو جووێ بوونەوە، بڤەشینە: بڵاوو جووێ ببەوە، بتوێوە
بۆڕێشین(ئەردە)
چێشتی بڕوێشی
بێخ نشین
_تانشین._نیشتگ
بەخشین
خەڵاتکردن، پارە یا چتمەک پێشکەش بە کەسێک کردن بە خۆڕایی، چاولێ پۆشین، لێ بوورین، خۆشبوون، بەخشان، بووردن، وەشکردن، بوورین، بوواردن، لێ خۆشبوون، بووراندن، جەبە، نۆبەبەخش، (باک) دلێ خوەڤەکرن، (هەورا) چنەویەرد
بەرشین(هەورا)
بەلووەشین(باد)
نەخۆشیێکی زۆر سەختە
بەلەتاڵەشین بۆر(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووبێ و لەشی بۆر بێ
بەلەتاڵەشین ڕەش(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی سوور بێ
بەلەشین بۆربەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێی درێژو لوول و ڕاست بێ سەر گووێی شین و لەشی بۆربێ و پەڵەی لە لەشیدا بێ
بەلەشین بەش(هەر)
بزنێکە گووێیەکانی ڕاست و لوول بن لەشی شین و نێوچاوانی سپی بێ
بەلەشین سۆربەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاستبێ سەری گووێی شین و لەشی سوور بێ و پەڵەی لە لەشیدا بێ
بەلەشین ڕەش بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن سەرگووێی شین و لەشی ڕەش بێ و پەڵەی لە لەشیدا بێ
بەلەشین(هەر)
بزنێکە گووێیەکانی ڕاست و لوول و درێژ بن و سەرو لەشی شین بێ
بەلەڕسەرشین بەڵەک(هەر)
مەڕێکە هەردووک گووێیەکانی ڕاست و لوول و درێژ ڕاوەستن ملی مەیلەو شین و سەرو ڕووی ڕهشبێ و لەشی سپی بێ و پەڵەی لە لەشیدا بێ