تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شینک (دهۆ.)
پشتێند. گەڵاکوتک. شوواشینک. (باد.) پارچه زیخماڵێکی شینه بە بەر قەدی چیا و گردانەوه. شینکه.
شینکاڵ
ڕەنگێکه بە شینی بنوێنێ.
شینکایەتی
تیرەیەکی کورده.
شینکردنەوه
شین چوونەوه.
شینکه
زەوی کڕێنی شینکار. جووره تفەنگێکیشه لە دەمەوه دادەگیرێ. ناوی تیرەیەکی کورده لە ناوچەی شارباژێڕ.
شینکه
جووره تفەنگێکه لە دەمەوه دادەگیرێتەوه. تفەنگی ساچمەزەن، که له لوولەوه بارووت یا ساچمەی تێدەکرێ. زەوی لم و زیخەڵان، که بەکاری کشتوکاڵ نایەت و گیای لێ سەووز نابێ. کەوەله، برینێکه له پەنجه دەدرێت وەکوو موو بە ژان و ژوواره. (ئەرده.) شین، کەووگ، سەوز.
شینکی
ئەسپێکه ڕەنگی شین بێ.
شینکەبی
بەورەشینکە
جووقەشینکە(بابا)
باڵندەیێکە
قاپشینکە
(دەر.):قاپکەوڵە٬ قاپ شینکەرە٬ گیایەکی هاوینییە و گەڵایەکانی تۆزاوی و کوڵکنن و بە سپی دەنووێنن
قاپشینکەرە
قنگەنشینکە
منداڵیکە تازە فێرە دانیشتن بووبێ لەسەر قوون
چووالەشینکە(کۆ)
کاسەڵەشینکە
کاسەڵەشینکە
باڵندەیێکە بەقەد کۆترێکییە شین و کەسکە گۆشتیشی دەخورێ٬ (دەر.): چقەشینه٬ بەفرەشینه٬ بەردەشینە
باوەشینک(باک)
بەحشینک(باد)
شووارشینک (پژ.)
شوواشینک
دارێکی کێوییه بەرەکەی هەر وەکو بادامه و تاڵه، بە کوڵاوی لەناو خووێواوکێدا خۆش دەکرێ. (باد.) جووره ترێ و هەنجیرێکه.
شووڵشینک
شینشینک
(کۆ.) داکەمارانه، داکەمار، (باد.) خووەلیسه، زیندەوارێکه زەرد و کەسک و شینی هەیه.
شەواڵشینک
(سۆرا.) داری چەقالەیە، کاڵەشین.