تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بادامی شین
گولهە
دەست شین
شین
کەوه، کەوور. ڕەنگێکه وەکو ڕەنگی ئاسمان و دەریا و گیا. ـ بوون: ڕووان ـ کردن: ڕوواندن. شیانن، دروستکردن. (باد.) شووێن. (هەورا.) ڕۆیین، چوون. بۆرژن، شیوەن، چەمەر، گابۆڕ، بەکوڵ بۆ مردووان گریان، زاری. ـ خووەدانین: شین گرێدان. ـ هلانین: و از لە شین هێنان. شینکه.
شین بوون
ڕووانی ڕووەکان، سەووزبوون.
شین بوونەوه
مەبەس لە کەسێکییه، کە لە جێگایەکی بێ و هەر هەڵنەستێ و بەجێی نەهێڵێ. لەسەرمان ـ: . دەرکەوتن و نووندنی چت لە دوورەوه بە ڕەنگی شین، ئاسمان لە دوورەوه شین دەچێتەوه.
شین بۆر
(هەر.) مەڕێکه سەر و گووێی شین و لەشی بۆربێ.
شین بۆربەڵەک
(هەر.) مەڕێکه سەر و گووێی شین و لەشی بۆربێ و پەڵەی سپی لە لەش دابێ.
شین بۆره
شینێکی سپی پاته. (هەورا.) قەزوانی.
شین بۆز
ووڵاخێکه ڕەنگی سپی و شین بێ.
شین سپی
(هەر.) مەڕێکه سەر و گووێی شین و لەشی سپی بێ.
شین سۆر
(هەر.) مەڕێکه سەر و گووێی شین و لەشی سوور بێ.
شین سۆر بەڵەک
مەڕێکه سەر و گووێی شین و لەشی سووربێ و خاڵی سپی لە لەش دابێ.
شین و شەپۆڕ
شین و گابۆڕ، شیوەن به ‌دەستی گەل لەگەڵ لە خۆدانێ.
شین و گابۆڕ
شین و شەپۆڕ، دادوهاوار و ڕۆڕۆ لەکاتی شیوەنێدا.
شین چوونەوه
شین نوواندن و شین دەرکەوتن.
شین ڕەش
مەڕێکه سەر و گووێی شین لەشی ڕەش بێ.
شین ڕەشبەڵەگ
مەڕێکه سەرو گووێی شین و لەشی ڕەشبێ، بەڵان پەڵەی سپی لە لەشیدابێ.
شین کردن
شیرەنکردن. ڕەنگ کردنی چتێک بە ڕەنگی شین.
ڕە سە ر شین
کەری شین
کەڕووی نان و چتی تر
شیناهی (باک.)
شیناو
ماستاو یا دۆیەکه ئاوی زۆر تێکرابێ و ڕوون بێ.
شیناوەردی
سەوازیی، کەسکایی، هێشناتی.
شینایی
شیناهی، هەشیناتی، زرچک، سەوزایی، سەوزەوات، سەوزییەکه لە زەویدا ڕووابێ.
شینباو
چتێکه بەسەر شینیدا بڕوانێ.
شینشینک
(کۆ.) داکەمارانه، داکەمار، (باد.) خووەلیسه، زیندەوارێکه زەرد و کەسک و شینی هەیه.
شینه
(باک.) شین بۆره. زۆر گەوره، زۆر ناقۆڵا. ـ زەڵام، شینە سەرکاڵ.
شینک (دهۆ.)
پشتێند. گەڵاکوتک. شوواشینک. (باد.) پارچه زیخماڵێکی شینه بە بەر قەدی چیا و گردانەوه. شینکه.
شینکاڵ
ڕەنگێکه بە شینی بنوێنێ.
شینکایەتی
تیرەیەکی کورده.
شینکردنەوه
شین چوونەوه.
شینکه
زەوی کڕێنی شینکار. جووره تفەنگێکیشه لە دەمەوه دادەگیرێ. ناوی تیرەیەکی کورده لە ناوچەی شارباژێڕ.
شینکه
جووره تفەنگێکه لە دەمەوه دادەگیرێتەوه. تفەنگی ساچمەزەن، که له لوولەوه بارووت یا ساچمەی تێدەکرێ. زەوی لم و زیخەڵان، که بەکاری کشتوکاڵ نایەت و گیای لێ سەووز نابێ. کەوەله، برینێکه له پەنجه دەدرێت وەکوو موو بە ژان و ژوواره. (ئەرده.) شین، کەووگ، سەوز.
شینکی
ئەسپێکه ڕەنگی شین بێ.
شینکەبی
شینگا
شینگه، شووێنێکه شینی و شیوەنی لێ بکرێ.
شینگه
شینۆک (باک.)
قەزوان، کەزوان. زیپکه و قنچکەی ئاو و کێم و هەوادار.
شینی
ژمارەیێکی زۆر، دەستەیێکی زۆر. (باک.) شین، شیوەن. (باک.) شیناوەردی، شینایی. گیایەکه شین بووه، دهخڵەکه شین بووه.
شینی گایانگێو
جوومار، گەورەمار، مارێکی مەیله و پان و ئەستووره و خاڵخاڵ و شەڕ فرۆشه.