تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەلی شیش (هەو.):
شیش
(باک.) جووره چێشتێکه لە کەنمەکوتاوی دروستدەکرێ. شووشه. (باک.) گەنمی شکاوی درشت، ـ اوەزی. شیشه. جووره ئاسنێکی درێژه. تاقەت، لە زاراوەی منداڵاندا. ـ کردن: هەڵگرتن، تاقەتکردن، شاردنەوه.
شیش مەلوو
ئاسنێکه وەکوو داس دەسکداره و لووت تیژ و درەوان له مەڵۆی دەدات پێی هەڵدەگرێ و پێی شێ دەکاتەوه نەوەکو مار لەژێر مەڵۆکەدابێ و پێوەبدات.
شیشان
گیایەکه گوڵێکی زەردی بۆنخۆش هەیه.
شیشمان
مرۆی قەڵەو و ئەستوور و تێکسمڕماو.
شیشه
شووشەی پەنجەره و ئیتر. شووشەی ئاو و دەرمانان. (باک.) خشت (بۆ کەباب و هەموو چتێک) ، ئاسنێکی درێژ و باریکه. ـ ی تفەنگێ: (باک.) بست، زمه، گاش، بستک. مرازێکه لە کەرەستەی تەونی. (فه.) شووشه.
شیشک (باک.)
دەرزی چنینێ.
شیشکردن
هەڵگرتن، تاقەتکردن، شارد‌نەوه (زاراوەی منداڵانه).
شیشکورتان
شیشەیەکه کورتانی پێداخننەوه.
شیشۆقه (موک.)
لەتکه سوواڵەت و شووشەی ڕەنگا و ڕەنگ، قاشیله، قاشووله.
شیشی کردن
شاردنەوەی شت (زاراوەیەکی منداڵانەیە).
شیشێ (هەورا.)
شیشەپەز
شووشەساز.
شیشەک (باد.)
شیشەکەباب
شیشەی کەباب.
شیشەی ئاسن
(باک.) جاخ، ڕۆست. ـ ی تەندوورێ: بسته.
شیشەی تەندوورێ
شیشەیەکی درێژه ئاگری تەندووری پێ خۆش دەکرێ.
شیشەی مەی
شیشەی کەبابی
شیشەیێکه کەبابی پێ دەبرژێنن.
شیشەی گۆرەوی
شیشکەی چنین و دروستکردنی گۆرەوی.
کۆنکریتی شیشدار
خانووی بە شیش و چیمەنتۆ
بەنەشیشۆک(بار)
جوورە دارەبەنێکە قەزوانی ناسک و وورد دێنێ و بە بەرەکەشی هەر دەڵێن: بەنەشیشۆک
سەرشیشە
سەرەشووشە
سەروشیشێ (هەورا)
سەرەشووشە.