تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەیاری شیری
کوندەیێکە شیری پێ دەپێودرێت
ددانی شیری
ئەو ددانانەیە ، کە لە تەمەنی 6،7 ساڵیدا دەکەوێ
شیری
چتێکه ڕەنگی وەڕەنگی شیری بچێ. برای ـ : برایەکه، کە تەنها شیری دایکی یەکتریان خوواردبێ.
ترش و شیرین
جوورە شیرنیاتێکە. چتی مەیخۆش، مزر. شەربەتێکیشە لە دۆشاوو ترشی سماقی دروستدەکرێ
تورش و شیرین
سەرتاڵەی بن شیرین
(بڵ.): پنچکە گیایەکە نێرتکەکەی بەژنێک بڵند دەبێ٬ سەرەکەی گوڵێکی تۆپی سپی خڕە٬ پەڕی گوڵەکانی دڕوویان پێوەیه٬ گیا و نێرتکەکەی تاڵە بەڵان بنی گوڵەکەی زۆر شیرینه٬ کە پیر بوو ووشک دەبێ و دەبێتە دڕوو
شیرین
چتێکه تامی وەکو دۆشاو و هەنگووینی وابێ واژی تاڵه. شیرن، مێشین. نێوی ئافرەتانه. جووان، لەبەردڵان. نا ـ : ناحەز، دزێو. نرخدار، ئەم ساڵ دەغڵ ـ ه : نرخداره.
شیرین
شیرناهی چتی شیرین، شیرنی، شیرینیایەتی، مێشینی. جووانی. شیرنیات، شەکرۆکه، نوقڵ. شەکر و نوقڵێکه لەکاتی شەکراو خوواردنێدا دابەشدەکرێ.
شیرین بوون
شیرین بوون. خوشەویست بوون. شیرین بوونەوه: شتێک یان کەسێک، که سەرله کوێ شیرین ببێتەوه.
شیرین شاتەڕە
شیرین شاهۆ
(ئەرده.) شینەشاهۆ.
شیرین و فەرهاد
چیرۆکێکی زۆر خۆشی کوردییه لە قەسری شیرین ڕوویداوه بە فارسی و کوردی هۆنراوەتەوه و بە دەنگیش بە گۆرانی دەیڵێن، شیرین دۆستی فەرهاد و ژنی خەسرەوی بووه.
شیرین وەرەش (هەورا.)
شیریناهی
شیرینتر
خۆشەویست تر. ـ رین: خۆشەویستترین.
شیرینخووێ
خوواردنێکه، کە خووێی کەم بێ.
شیرینزووان
شیریننزمان
بریتییه لە مەردومی زمانخحۆش. ـ ی: زمان خۆشی.
شیرینه
شیرینچک
چتێکه کەمێک شیرین بێ.
شیرینکردن
خۆشەویستکردن.
شیرینکه
گچکەی شیرینییه.