تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شۆری
سووێری.
شۆریان (ئەرده.)
شۆران، شۆردران.
شۆرین (که.)
شۆرینەوە
شۆرێ
نێوی ئافرەتانه.
شۆرەر
ئەو کەسەیه، کە چت یا گیان لەبەری بشووات.
شۆرەزار
شۆرەکات، زەوییەکە خووێی زۆربێ.
شۆرەمەی
مەعریفەت.
شۆرەک
زنگچوون و فیڕاندنی ووڵاخ و ئاژاڵانە. (زا.) شۆرەکات، زەوییەکە خووێواوی بێ و بە کاری چاندنێ نەیەت.
شۆرەکات
شۆرەزاره، زەوییەکی زیخماڵ و کەفی سپی و سووێری هەبێ و گیای لێ شین نەبێ.
شۆس (زا. ، زرا.)
هۆش، ئاڤگه، پڕژ. (باک.) هۆش، هۆئش، بۆ ڕاوەستاندنی کەران بەکاردەبرێ.
شۆس یەخ
چلوورەی گووێسووانانه، کە شۆڕبێتەوەو.
شۆست و شۆدان
مەبەس لە سەرزەنشت و سەر کۆنه کردنی یەکێکه.
شۆسه
ڕێگای خوشکراو بۆ ئوتۆمۆبیل.
شۆش یەهەر (هەورا.)
سیی و جیگەر.
شۆفار
دووزمان، قسەدز، دیدەوان، دزنێرۆ. (هەو.) ئەڕاگێل. نێراو، زیرەوان. بشیونه. گێرەشێوێن، چوکڵەشکێن، ئاگر بەرپاکەر. (ئەرده.) بشێوینه. ـ ی: زیرەوانی، دزنیرۆیی.
شۆق تێهەڵدان
شەڕەکەللەی بزن و مەڕ و گا.