تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شۆرباوڕێژ
دۆخاوکردنی شووێنێک بە گەچ یا بە چیمەنتۆ یا بە قسڵ.
شۆرباوی (هەورا.)
شۆرباوی سیری
ئاڤسیرک.
شۆرباڕێژ
دۆغاو کردنی خانوو، حەوز یا ئەستێڵە بە گێچ و قسڵ و چیمەنتۆ.
شۆربه
شۆربەدانک
شۆربەشیر
شۆرباوی شیری.
شۆربەنیزک (باک.)
نیسکێنه.
شۆرتان (باک.)
جووره پەنیرێکه.
شۆرتک
(که.) جووره کەژوێکی باریکه دەکرێتەوە سەرکەللەی وڵاخان. شۆرتکه.
شۆرتکه
شۆرکه، سەرشۆرکه، سەرشۆرتکه، سەرشۆرتک، شۆرتک. جووره پشتێندێکی جووانی پانی ئاوریشمینه.
شۆرداو
شۆراو، شۆرراو، شوشتراو.
شۆردن
شۆردنەوە
شۆرمەزە
نۆکی کوڵاوی تێر خووێیە، سۆڵوخوواو جووره چێشتێکه بە نۆک و جاتره و گیادانوو دروست دەکرێ وەک چێشتی دانەرۆکه، بەڵام ئەم گەنمی تێ ناکرێ. چتی تێر خووێ و سووێر.
شۆره
گیاشۆره گڕنی گڕنیه، گۆپکەی ووردووردی هەیە، گەڵایەکانیشی زۆر ووردن لق و پۆپیشی زۆر لێدەبێتەوە زۆر بە زەویدا ڕادەکشێ ئیتر له زەوییهوە بۆ حەوا بەرز دەبێتەوە بە تەڕی دەکوترێ و لەسەر برینان دادەنرێ. چتێکی سپیه وەک زاخ لەناو ئاو دەکرێ بۆ جل شوشتن و بارووتیشی لێ دروستدەکرێ بە ئاوەکەی خارشتی پێ بشورێ چاکی دەکاتەوە، لەگەڵ نۆشادریش مسی پێ سپی دەکرێتەوە. باڕووتی پاک نەکراوه، خووێیەکی سووێر و تفته و گرگره لە ئاگری نزیک کەوێ گڕ دەگرێ.
شۆرکه
شۆرکی
(باک.) جووره هەڵپەڕینێکه.
شۆرگه
جێگای چت لێ شوشتن لە ماڵُێدا.