تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جڵەو شۆڕ کردنەوە
داندن
شپ و شۆڕ
شل و شۆڕه، شل و شۆڵ، واژی گورج و گۆڵە. کەسێکه شپڕێوبێ.
شۆڕ
باش، چاک، شۆخ. ـ ەژن، ەسووار. ڕوو لە خووارەوە، داکەوتوو. کراس و دەرپێ و کەوای زۆر درێژ و شۆڕە. چتێکه، کە لە شووێنێکی بەرزەوە داڕۆچکه س(شۆڕ) بووبێتەوە. شۆڕی کرد: سەری شۆڕکرد.
شەپ و شۆڕ
شەپاڵە، شل و شێواو، کەسێکە داوێنی بەسەر زەویدا بخشێ یا چتێکی هەڵباوەسرێ و شۆڕبێ.
گوێ شۆڕ
گوورد ٬ بۆ بزن بە کاردهبرێت .
شۆڕابه
بە کلکه هەورێکی دەڵێن، کە شۆڕبووبێتەوە سەر زەوی و پێیدا ببارێ.
شۆڕاوه (دەر.)
پڕژ، تاڤگه.
شۆڕاوگه
ئاوێکه لە چتی شۆردراوەوە لەپاش هەڵخستنی کەمکەمە بچۆڕێتەوە خووارێ. (هەورا.) چۆڕاوگه.
شۆڕبووەوە
شۆڕش
بەزاجه، سەرپێچان، نەکێشان. (باک.) پشیوی، لامۆفەک. هەرا، ئاژاوه. ـ کردن: سەرخووەڕابوون.
شۆڕشگه
جێگای شۆڕش.
شۆڕشگێڕ
کەسێکه شۆڕش هەڵسووڕێنێ.
شۆڕه (خۆ.)
مەڕ، بەرخ یا کاوڕێکه دووگی لەسەر قارچەی بخشێ و شۆڕبێ. چۆڕە. ـ بی: شەنگەبی، جووره داره بییەکە لکەکانی سەر شۆڕ دەکەنەوە بەرە و زەوی یەکێکه لە چوار جوورەکانی دارەبی.
شۆڕکردن
(هەورا.) شۆرکەردەی.
شۆڕکردنەوە
ڕوهێشتن، دادانەوە، بەردانەوە، داهێشتن، دوڵکردنەوە.
شۆڕە سووار
سووار چاکێکه پۆشاکی جووان و شۆڕی لەبەر دابێ و بەسەر زینەکدا هاتبێتە خووارەوه.
شۆڕەشۆڕ
شۆڕەوبوون
شۆڕبوونەوە، داڵۆچیان، داڵۆسکەبوون.
شۆڕەوبووگ (ئەرده.)
شۆڕەبووەوە، داڵۆچڵە، ئاوێزان.
شۆڕەژن
ئافرەتی شۆخ و شەنگی جووان.
باڵەشۆڕێ
جوورە نەخۆشیێکە کە لە پەلەووران بدات باڵی شۆڕدەکاو دەیکوژێ، باڵەتەپێ
سەرشۆڕکردن
سەرنزم کردن،شەرمەزار کردن،مەبەس لەبەدناو کردنی کەسێکییە
سەرشۆڕی
چاونزمی،سەرنزمی،مل کەچی،بەدناو،گووێدێری،ملکەچی
سەرپێشۆڕکردن
چاوشۆڕکردن
سەرداخستن. چاو بەرەژێرکردن