تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شڵپانن
شڵپاو
شەپۆی ئاو، لیپاو.
شڵپە
دەنگی چتێکییه لەناو ئاوێ هەڵکێشرێ یا لە ئاو بکەوێ، چلپه، شرک. چێشت و گۆشتی زۆر لەماڵی دارای ـ یە. دەنگی چتێکییه، که لە چتێکی بدرێ وەکو گولله وەلەش کەوێ.
شڵێوه
(موک.) بەفرێکه بەدەم بارانەوه ببارێ، (ئەرده.) دوودانک، شلووکه، (باک.) بەرخووک، دووان، لیلاڤ، (زەن.) ژیل، (شار.) بەفروپشۆ، شلۆڤه.
شڵە
سوورێکی پنۆک پنۆکه، ئەبڵەق. سپێکه پەڵەپەڵەی سووری تێدابێ. (جا.) گیایەکە بنەکەی سەلکه وەکو پیوازییە و گوڵیشی سپیه. بەڵەک.
شڵەشان
جووڵانی شلەمەنی لەناو قابێکی و ئیتردا. (خۆ.) شەپان، شەقران، گرژین. تێکچوون، شێوان.
شڵەشڵ (ئەرده.)
تڵەتڵ، سووربوونەوەی ڕوو و ڕوخسار، گەشبوونەوە.
شڵەقاندن
گراژندن، شەقراندن، (خۆ.) شەپاندن، ڕاوەشاندن، جووڵاندنی چتی شله له مەشکه و چتی تردا.
شڵەقانن
شڵەقاو
چتێکه شڵەقابێ.
شڵەقیان
شڵەقیاو
شڵەقیاگ
شڵەقاو، ژەنراو بۆ مەشکە و ئیتر. (ئەرده.) ڕزیو، گەنیو، بەسەریەکداچوو وەکو میوەی ڕزیو.
شڵەقین
شڵەمار
ماری بەڵەک، مارێکه شڵ و پیس و ناشیرین بێ.
شڵەپاندن
شڵەقاندنی ئاو و شلەمەنیو هەڵشاوتن.
شڵەپین (باک.)
شڵەژاندن
شڵەژاو
چڵەکاو، داچڵەکاو، پەشێواو، تێکچوو، شێواو. (ئەرده.) لاژاک، کەسێکه قسەی هەڵیت و پەڵیت بکات. ـ ی: هەڵەداوان، قسەی هەڵیت و پەڵیت کردن.