تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕچەشکانن
ڕچەشکیان
(ئەردە): ڕچەشکان
ڕەشکاچاڤ
(باد.): ڕەشکێنەی چاو
ڕەشکرئن
ڕەشکردنەوه
کوژاندنەوه، بۆ ئاوور و نووسەوەری و هەموو چتێکی بەکاردەبرێ. داپۆشینی زەل و قامیشی سەر بانی تازه به گڵ ، دیاربوونی چتێک له دوورەوه. نووسینەوەی مەشق به پڕی
ڕەشکه
خەرارێکی کونکونی گرێجنە له موو دروست دەکرێ کاوو کڵۆسی پێدەگووێزرێتەوه. ڕەشڕەشک، بەری گیایەکیە وەکووگەنمی وورد وایه ، بەڵام ڕەشه و به سەر کوللێره و نانی وەردەکەن و به سەر نانیشەوه بۆ خۆشی. شەڵته، داوەکا، تەنراوێکی شاشه له موو بۆ کا کێشانی بەکاردەبرێ. – ی کایه: تاینچه. (ڕەوا.) ڕەشکێنەی چاو. (شەق.) تیکوڵه شینەکەی گووێزییه، ڕزێ. (بابا.) جووره ترێیەکه پێست ئەستووره
ڕەشکه گیز
(خۆ.): پەلکه شینەکانی گووێزی تەڕه، بەگووێزێکیش دەڵێن ، که تیکوڵه شینەکانی پێوه ڕەش و ووشک هەڵگەڕابێ
ڕەشکووێت
جوورێکه لەڕەنگی چارەوێ، که کووێت بێ و بەسەر ڕەشیدا بڕوانی، (هەورا.): مەیلەو سیاوه
ڕەشکوژ
برێتییه له یەکێک، که ئازاری مرۆی بدات به بێ لێکدانەوه و نێکۆڵینەوه: فیسارەکەس – (هەورا.):: واته دەست نا پارێزێ.- ی: دەست نەپارازتن، ڕاست و چەپ یا لەچاک و خراپ دان و ئازار پێگەیاندن
ڕەشکۆیی
ناوی جووره ترێیەکییه
ڕەشکی کەڵەکێ
ڕەشکەڵەک، گیایەکه
ڕەشکێنه
(باد.): ڕەشکاچاڤ، ڕەشک، ڕەشی چەم، (هەورا.): سیاوی چەم ، به شه ڕەشەکەی چاوه، که لەنێو سپێنەیدایه و گەورەیه و بەبەڵە (بیبیله) کەشی لە نێوەڕاستیدایه
ڕەشکەن
(ئەردە): ڕەشانگ، ڕەشایی و ووشکانی ناو بەفره
ڕەشکەو پێشکه کردن
بڕوانه: ڕەشکه و پێشکه
ڕەشکەوسپیکه
مەبەس لەچتی نووسراوه ، بۆ وێنه ئازاد به – یدا ڕووانیوه واته خووێندۆتەوه
ڕەشکەوه
ڕەشێکه به سەر بۆریدا بنووێنی ، ڕەشبۆره
ڕەشکەوپێشکه
چرسین، ئازارێکی چاوانه، چاوی- ی دەکا: واته چتی ڕوون نابینی چتێکی ڕەش وەکوو مێشوولەی به پێش چاویدا هاتوو چۆیه دەکات
ڕەشکەوەگ
ڕەشکەڵه