تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ووشکە
(ڕۆژ.): نەخۆشییەکی ئاژاڵانە تووکەکەی دەوەرێنێ. پارەی بەدەستی دراو
ووشکەساڵ
ساڵی نەبار٬ ساڵی نەهات
ووشکەڕن
(ڕۆژ.): ڕنینەوەی پێستی مەڕ و بزن بە مردوویی. بە ووشکی گیا ڕنینەوە
ووشکەکەن
(کرما.): بڕوانە: ووشکەڕن
ووشکەڵ
لک و پۆپی وشکی دارانی شینە
وەشکار
دڵپاک٬ لەخەڵک خۆش بوو
پاشکۆ
پاشکۆم
ماوەی بستێک لە خووارەوەی قەفی گۆچان
پاشکێ(باک)
ئەوجا، ئەوسا، لە ئەنجامدا
پاشکەوان
پاشدز. پاشماشە، چەخماخەی چەکان، فیشەک فڕێدەری تفەنگ و دەمانچە
پاشکەوتن
پاشکەوتوو
دوواکەوتوو، کەسێکە دوواکەوتبێ
پاشکەوتە
دوواکەوتووی بەجێماو
پرشکە(ڕۆژ)
پارچە گۆشتێکە
پزشکی
بڕوانە: پزیشکی
پزیشکخانە
شووێنی پزشک. دەبوستانی پزیشک
پزیشکنامە
پەڕتووکی پزیشکی
پزیشکی
زانیاری پیشەی پزیشکانە. زانیارێیکە لە بابەت پزیشکێتییەوە. بنەڕەتی_، پیشەی_: (باک) بابن
پزیشکی ئاژاڵ و ماڵاتان
ئەو پزیشکەیە، کە تایبەتمەند بێ بە چارەسەرکردنی ئاژاڵ و ماڵاتان
پشتەوەشکێن
دیوارێکە بە پشتەوەدا شکابێتەوە