تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شکارته
پارچه دەغڵێکی کەمە چێترابێ بۆ یارمەتی کەسێکی تر.
شکارتەکێڵ
جوو تبەندەێیکی دەستووکه. پارچه زەوییەکه، کە بۆ شکارته کێڵرابێ.
شکاروان
شکارچی، ڕاوکار.
شکارچی (هەورا.)
ڕاوکەر، ڕاوکار، ئێچیرەوان.
شکارگا
ڕاوگه، شووێنی ڕاو.
شکافت (ئەرده.)
شکافه (ئەرده.)
مرازێکی گچکەیە، کە تاری پێ لێدەدەن.
شکالاندەک (باد.)
کەڵووی پاقله و ئیتره.
شکان
شکیان، دووپارچه و کەرت بوون، مەڕیایی. ڕاشکان، شکەستن. (فە.) شکین، توو تووخین، دەرزین، پارچەبوونی چتی ڕەق. بەرزین لە شەڕێدا، تەقە تێکەوتن، هەڵاتن، ڕەوین. ڕۆژووـ : مەبەس لە خوواردن و خوواردنەوە لەکاتێکیدا ، کە مرۆ بەڕۆژووبێ. هاته خووارەوەی نرخی چتییه.
شکاندن
پەیمان و بەڵێن شکاندن: مەبەس لە پەشیمانی و هەڵوەشاندنەوەی پەیمان و بەڵێنییه. (هەورا.) مەڕیایۆ. قەرساندن، مخماندن، هڕاندن، شکێندان، داشکاندن، ڕاشکاندن، دوو یا چەند پارچەکردن، ماردەی، هەرشاندن، هەرساندن، توو توو خاندن، دەرزاندن، پارچەپارچەکردنی چتی ڕەق. ـ ی لشکر: ڕاونان، شکست تێخستن. ڕاونان، بەزاندن‌ تەقەتێخستن، ڕەواندن. تی ـ : نان و ئاو و خوواردەمەنی خوواردن لەکاتی ڕۆژوو گرتنێدا. نرخ هێنانە خووار. تێ ـ : تووشی زیانکردن. کەسێکی بە جنێو زماندرێژی شکاندنەوە.
شکاندن
شکاندن. شکاندنی قەند و گووێز و بادام . ئیتر. شەرم ـ : ڕووکردنەوە. کەمکردن و هێنانه خووارەوەی نرخی کەل و پەلان. دەرگه ـ : دەرکە کردنەوە.
شکاندنەوە
دووباره پارچەکردن، قرچەشکێن کردن. بەزاندنەوە. شکاندنی لکی داروبار و گەڵا لێکردنەوەیان، گەڵا لێکردنەوەی تووتن کاتێکی، کە زەرد دەبێ. منداڵ فیرەکارکردن، کە تۆزێ خۆت گرت. ـ ی چا: ڕۆکردنی هێندێ لە چای تازه لێنراو و تێکردنەوەی بۆ سەرەو خوواربوون و دەم کێشانی.
شکانەوە
بێ کەیف و خەفەتباربوون.
شکاو
شکیاو، چەپرەک، چەپڵەک، چتێکی ڕەقە، کە پارچەپارچه بووبێ، بۆ کەل و پەلێکیش دەبێ، کە نرخی هاتبێتە خووارەوە. مرۆڤێکه شکابێتەوە، ڕیسوابوونێ.
شکاوی
شکستی، شکیاوی. چت به ـ ئافرۆشرێ، واته لەکاتێکی، کە چتێک شکابێ نافرۆشرێ. نرخ هاتنه خووارەوەی چت یا کەسێکی.
شکاک
ناڤی ئێلێکی گەورەی کورده ڕەزاییه (ورمێ)، ماله عەلی خانی جازی و ئیسماعیل خانی سمکۆ سەرۆکی ئەو ئێلەی بوون.
شکاکی
جووره هەڵپەڕینێکە.