تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ترس شکاو
کەسێکە ترسی نەمابێ
دەستە شکاو
دەستەپارچە.ی:دەستەپارچەیی.
شکاو
شکیاو، چەپرەک، چەپڵەک، چتێکی ڕەقە، کە پارچەپارچه بووبێ، بۆ کەل و پەلێکیش دەبێ، کە نرخی هاتبێتە خووارەوە. مرۆڤێکه شکابێتەوە، ڕیسوابوونێ.
کاسەوکەوچکی شکاو
دەستی شکاووم
شکاوی
شکستی، شکیاوی. چت به ـ ئافرۆشرێ، واته لەکاتێکی، کە چتێک شکابێ نافرۆشرێ. نرخ هاتنه خووارەوەی چت یا کەسێکی.
ئیشکاووز
ئیشکاووس، دەغڵێکە پێش پەڵە کەوتن چاندرابێ
ئیشکاووس
ئیسکاووز
مریشکاوی
هەڵشکاوتن (ڕەوا.)
وشکاوس
ووشکاوی
ئەو گیانلەبەرانەی لە ووشکانیشدا دەژین و لە ناو ئاویشدا
پشکاوتن
هەڵپشکاوتن، هەڵوەشاندنی دروومان و چتی چنراو. بە بڵاوکردنەوەی لێک جووێ کردنەوەی خوری و موو و لۆکەش دەڵێن. ووشکاندنەوە
کەنیشکاوکەنیشک
کچاوکچ٬ دۆتاودۆت٬ ژناوژن٬ ژن بەژنە
تێشکاو
زیانکردوو، هەڵخەڵەتاو. تێکشکاو، چتێکە بەسەریەکدا شکابێ
تێڕاشکاو
تێکشکاو
لەنێو یەکتریدا شکاوو پارچەکانی تێکەڵ بە یەکتر بووبێ._ی: لەپاڵ یەکتری داشکان
دلشکاو
دلشکەست، -ی: دلشکەستی
کانەشکاو
کانەشکاوە