تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەست شڕ
دەست بڵاو،(ڕۆژ.)دەست شڵپ،ی:دەست بڵاوی ، (ڕۆژ.)دەست شڵپی.
شڕ (هەورا.)
لێفە. (باک.) دەنگی ئاوییه. شڕشڕ: شۆرەشۆر. دڕاو، پارچەپارچە، هەلاهەلا، وونجڕبەوونجڕ، دڕیاگ. شیڕ، بۆ فشەبە کەسێکی کردن بەکاردەبرێ، (ئەرده.) هڕ. ـ لە دەست و نووسینت: شیڕ.
شڕ و ووڕ
شڕوشڕۆڵ، شڕ، دڕاو، وونجڕ به وونجڕ، وونجڕ وونجڕ، داڕزاو، هەڵیت، هەڵیت و پەڵیت.
شێت و شڕ
شەق و شڕ
چتی شڕی لەق بوو، دراو، دریاگ، داوەشیاگ.
شڕاپیرک (گۆ.)
شڕبوون
شڕش
(باک.) بەشە لۆکەیەکی کراوەوە و پەڕەکراوه.
شڕشڕ
دەنگی چۆڕاوگە.
شڕنە (باک.)
لمووزی بەرازی.
شڕها
بۆ گەمە و فشه بە کەسێک کرن بەکاردەبرێ وەکو: شیڕها، جمباو.
شڕو شیتاڵ
کەل و پەلی کۆن و دڕاو، شڕۆڵ.
شڕوبڕ
شڕوشاڵات
بزگوڕ، شڕه، شرت و پرت، پاتاڵ.
شڕوشڕۆڵ
شڕ و ووڕ، قەڵتەبان. (باد.) شلیخه.
شڕوشۆڵ
شڕوشیواڵ
کەل و پەلی کۆن و دڕاو.
شڕوهەواڵ
(هەورا.) گوڵێکه وەکوو سووێنەیه نێوکەی ئاڵە و کەناری سپییه و خەتێکی باریک و ڕەش و جووانی بە نێوەڕاستی سوور و سپییەکەیدا کێشراوه.
شڕوپڕ
پرزۆڵە، زیواڵ، پارچەی شڕ، شڕوشیواڵ.
شڕپۆش
کەسێکە پۆشاکەکەی دڕاو و ڕیندۆڵ بێ. ـ ی: پۆشاکی دڕاو و شڕ و ووڕ لەبەرکردن. قەلەندەری، پشت لە خۆشی جیهانکردن.
شڕۆل
تیتۆل، کەسێکە جلکی شڕبێ، ڕیتاڵ.
شڕە
شڕوشاڵات، پاتاڵ، پەڕۆی کۆن، بزگوڕ، شڕوشیتاڵ، پاشماک، سەربەش، میرات، بزگوڕی مردووان. شڕ و ووڕ، شێواو، پاتاڵی دڕاو، جل و بەرگی دڕاو و کۆنە، داڕزیاگ.