تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شپرزە
چەواشە، خەوخی، شەپرزه، شەپڕێو، سەرلێ شێواو، ڕەنگ هەڵگەڕاو. نێوی نێرینانه. ـ بوون: شپڕێوبوون، شێوان، پەشۆکان، پەشێوان، تێکچوون. ـ کردن: ئاژاوەکردن، شێواندن، پەشۆکاندن، پەشێواندن، تێکدان، هەڵبزڕکاندن، سەرڵی شێواندن. تێکەڵ و پێکەڵکردن، ئاڵۆزکردن. ـ یی: پشێوی، تێکچوون، ئاژاوه، پەشۆکاوی، (جا.) ئاژەڵ، (هەورا.) ئاژاوڵە. بێ ئارامی، سەرلێ شێواوی، هەڵبزڕکاوی.