تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەلاشوو
میچی سەرەوەی دمییه٬ گۆشەک٬ شیلکە سەرە لەسەر نێو چاوانە ٬ مەلاژوو٬ مەلاژگە(نەو.)٬ ئاسمانەی دەم٬ ئاریینگ٬ (هەورا.): ئاسمانەو دەمی٬ (باد.): پانک
مەڵاشوو
هێشوو
(باک.) تلۆتیک٬ گووشی٬ (خۆ.) وشی.
هەشوو(باک.)
کۆما مووی هەڵکەندراوو ڕنراوە.
پاشوو
دوو پێیەکانی لای پشتەوەی ووڵاخانە، هەستانەسەر_: شەهڕابوون
پشوو
(دەر) هەناسە، بێن، بهن، پشی._بڕان: خەفەبوون، خامۆشبوون._بڕین: خەفەکردن، خامۆشکردن. ئارامی، سانەوە._دان: ئارام بوون، سانەوە، تبتین. هەناسەدان، تەواسان._درێژ: بڕوانە: پشوو درێژ. _خوواردنەوە: تبتین، تەواسان، ئارام گرتن، ددان بە جەرگی خۆ دانان. (ڕەوا) کەڕووی نانی، پشی، برش
پووشوو
لۆکەی کۆن و پەڕۆ کۆن لە ئاوی کاڵەک و خۆلەمێشێدا دەخوسێنن، کە ووشکبووە دەبێتە پووشووێکی زۆر باش. کشتەکی چەخماخی. قاوی ئەستێ و بەردی. (هەورا) پیفوو، پیفێ، پیفک. کارگێکی ووشکی پفەڵە لەنێو دارە بەڕوو و دار گووێز پەیدا دەبێ و بە ئەستێ و بەرد دادەگیرسێ. چتێکی نەرمیشە لە کارگ و کەمکۆڵ پەیدا دەبێ ئەویش بە بەردە ئەستێ دادەگیرسێ لە پێش پەیدابوونی شخارتە هەر ئەو بەکار دەبرا.._ی داری: قاوی دار
پیشوو(زێ)
مێشوولە، پووشووە. پیفۆ، پیفگ
پێشوو
چەنانی پێشوو(ڕۆژ)
لە چاخانی ڕابردوودا، چەلان، جاران