تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرشمە(باک)
سەرچەشمە
شیشمان
مرۆی قەڵەو و ئەستوور و تێکسمڕماو.
قۆشمە
(کە.هەو.):گاڵتە چی٬ هارو هاج و بێ ئابڕوو. (کە.٬هەو.)غاردان و ڕمبازییە
قەشمەر
قشمەرجار٬ گەمەچی٬ گاڵتەچی٬ بەزمچی٬ تیزجاڕ٬ کۆسەوەوی٬ کۆستەبووکه٬ لێپۆک٬ لێڤۆک
قەشمەری جاڕ
جێگایەکە گەمەو قەشمەری زۆر لێ بکرێت٬ زڕتخانه٬ تیزەجاڕ٬ تیزەزارۆک٬ ئائاوۆک
قەشمەڕ
بەچکەی مەیموون.-جاڕ:کەسێکە شایانی قەشمەری پێکردن بێ٬ لیپۆک٬ -ی:گاڵتە٬ گەمە٬ قومار٬ یاری کردن٬ تەڕانه٬ تەوزه٬ تیتالی٬ لاسایی کردن٬ (خۆ.):تیز٬ سوویار٬ مەزاق
لییشمە
(جا.٬ خۆ.): لووشە (گیا.)٬ خشت و خاڵ ٬ چرپ و چاڵ
مشمشاندن
(باک.): مشەمش کردن٬ بە تاریکیدا جووڵان
مێشمژک
(باد.): مژمژە(گیایەکە)
نشمی
(باک.): هێدی٬ ئارام
نەشمییل
نەشمییلە
خنجییله٬ قشتییله٬ جوانکییلە(بۆ ئینسان و حەیوان)
پاشم_ڕۆژ)
پاشماشە(ڕۆژ)
چەخماخەی چەکانە، پارچەیێکە لە تفەنگ، کە فیشەکی پێ فڕێ دەدرێ
پاشمامان
مامانێکە، کە لە پشتی زەیستانەوە دادەنیشێ لە کاتی منداڵ بوونیدا
پاشماوە
خاکەڕۆ، ماوەوە. بەرماوە، پێما، خارن مایی، بنک(باک) پاشەرۆک، (هەورادەر) پاشخووان، بۆ ماوەوەی هەموو چتێکی بەکار دەبرێ بە تایبەتی بۆ ئەو خوواردەمەنیەی کە لەبەردەمی ئەم و ئەودا دەمێنێتەوە
پاشماوەخۆر
بەرماوەخۆر._ی: بەرماوەخۆری
پاشماک
پاشماک گر