تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شلوێ
کرژین، لێڵ، شێلوێ، ئاوی لێڵ، (دەر.) شلوو، (هەورا.) لێڵاو.
شلوێ کردن
شلپ (باک.)
شلپین.
شلپەشڵپ
شەپەشەپ، دەنگی ئاوێیه، کە چتـێکی تێهەڵکێشرێ یا تێی کەوێ.
شلک
ئاسک، نەرم، ساوا، خاو، تەرچک، خۆنەگرتوو. سست. شلکەسار: سەرەوەی ناوچاوان، شلکەی سەر.
شلکاک (باک.)
باڵندەیێکه بەقەد کەو دەبێ.
شلکردن
خاو کردنەوەی چت. خاوبوونەوە یا کردنەوەی کەسێکی بۆ پێکهێنانی ئاکارێک، کە لەوە پێش مەیدانی نەدەدا.
شلکردنەوە
خاو کردنەوه، تەڕ کردنەوە.
شلکرن
شلکه
گۆلمه گۆشت، نەرمه، ووڵمه.
شلکه گووێ
بەڵگەی گووێ.
شلکوتی مەرگکردن
مەبەس له لێدانێکی زۆری وایه، کە لێدراو بگاته سەرەمەگی.‌
شلکی
هەویری هەڵاتوو لەسەر سێڵی دەکەنە نان و گۆیا شلک و نەرم دەمێنێ.
شلکێنه
ئەشکێله، (ڕەوا.) ئەشکیڕک، (بابا. ، شار.) کزێنکه، ئەشکێڵکه، هەویری شل و هێلکه بە کەوچکی لەسەرساجی ڕۆدەکرێ و لایەکی دەبرژێ و دەکرێته کوللێرەیەکی تەنک دووایه دەخرێته نێو ڕۆنکەوە و دەخورێ، وەکو کەلانه.
شلکەڕان
ووڵمەی ڕان.
شلکەی سەر
شلکاسەر، شیلک، سەرمەڵاشوو، (باک.) شنک.
شلۆر (باد.)
میوەیێکی ترشه وەک هەڵووچه.
شلۆق
شلۆپه
لەکاتی بارانەدا شۆڕبوونەوەی ئاوه بە گووێ سوواناندا.